بتبینم ئەی کچی ئازا
عەزیز ڕەئووف
(کیژی وریای چاوکراوەی فێرە زانینم دەوێ).... مامۆستا هێمن
ئەی کچی کورد، کچی ئازا، جەستەت هی خۆتە و کەسی تر نا. ئەی کچی ناو زانکۆکان، کچی ناو دەزگا ناشرینەکان، کچی ناو کەناڵەکانی میدیا و بارەگای پارت و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، بتبینم ڕۆژ ڕۆژی تۆیە.
چاوەکانت بکەوە و شەرم مەکە، نە لە مامۆستا و نە مەلا و نە بەرپرس. ئەوان زۆر بچووکن، ئامادەن پۆست و پلە و نمرە و مینبەرەکان بۆ گەیشتن بە جەستەی تۆ بەکاربێنن، شەرم مەکە و بە دەنگی بەرز پێیان بڵێ: جەستەم هی خۆمە و کەسی تر نا.
ئەی کچی کورد، کاتی ئەوەیە…