بە چ چاو ڕووێکەوە خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی لەشاری سلێمانی وشارەکانی تری باشووری کوردستان لەژێر ناوی کورد یەکە یەکە ئەنجام درا!!
ئەوەتا ئەم بانگەشە وڕیکلامە سیاسی یە ناسیۆنالیستە گاڵتەجاڕیی یە حیزبایەتی یەش تەنها بۆ فرێودانی خەڵکی ناڕازیی بوو وهیچ تر ، هەتا خەڵکی ناڕازی بەهۆی زۆری چەوسانەوە وسەرکوت ودزی و نایەکسانی یەکانەوە هێزی خۆی ڕێکخراو نەکات لەشەقامەکان لەدژی دەسەڵاتی سەرکوت ودزوچەوسێنەر.
ئەم حیزبانەی یەکێتی وپارتی شاباش بۆ یەکێتی نەتەوەیی و ناسیۆنالیستی لێدەدەن بەڵام ئەم ڕیکلام وبانگەشەیان سنووردارە بەپێی ڕەزامەندی ئاغاکانیانە کە پێیان سپێردراوە چۆن و بەچ شێوەیەک یاری بەچارەنووسی خەڵکی کوردستان .
ئەوەتا کچێکی ئازادیخوازی کورد تەنها لەبەرئەوەی دژایەتی ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێرانی کردوە ئەوا هێڵی سووری بۆ داندراوە لەوەی کەنابێت ڕێگەی پێبدرێت چارەسەری تەندروستی بۆبکرێت لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی وپارتی هەر بەو هۆیەوە لەدوایی برینداربوونی زۆر بەداخەوە گیان لەدەست دەدات .
ئەمە نیشانەی ئەوەیە سەرجەم دەسەڵات وئیدارەدانی باشووری کوردستان لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە ئیدارە دەدرێت لەلایەن بەشەکانی ئیتڵاعاتەوە .
🥀ئەمەی خوارەوە چیرۆکی گیان لەدەستدانی کچە تێکۆشەرێکی ئازادیخوازو یەکسانیخوازی ڕۆژهەڵاتی سەربەرزی کوردستانە لەدوایی بریندابوونی بەدرۆنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران .
غەزەڵ و نەخۆشخانەکانی سلێمانی!!!
دوێنێ شەو، دوای هێرشی درۆنی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپی سوورداش، چەند بریندار هەبوون کە یەکێک لەوان بە ناوی غەزەڵ مەولان، برینەکەی زۆر قورس بوو. بۆیە بە پەلە گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش، کە لەوێ خزمەتگوزارییە سەرەتایی و پێویستییەکانی بۆ دابین کرا.
بەڵام کاتێک پێویستی بە خزمەتگوزارییە گرنگەکان وەک (MRI، تیشک، و ICU) بوو، نەخۆشخانەکە نەتوانی ئەو خزمەتگوزارییانە پێشکەش بکات. لە سەرەتا قەولیان دا، بەڵام دواتر بە بیانووی نەبوونی قەرەوێڵە و کەمبوونی دەزگاکان، داواکارییەکەمان ڕەت کرایەوە. و وەریان نەگرت.
پاشان، پێشنیاری گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی کرا. پەیوەندیمان بە نەخۆشخانەی ئاسیا کرد، بەڵام ئەوانیش ڕەتیان کرد. دواتر چووین بۆ نەخۆشخانەی بەخشین، کە لە سەرەتا قبووڵیان کرد، بەڵام کاتێک زانیان کە کەیسەکە پەیوەندی بە هێرشێکی درۆنی و بابەتی سیاسییە هەیە، وەرمانیان نەگرت و ڕووداوەکە گەیشتە قۆناغی دەمەقاڵە و دەنگ بەرزکردنەوە.
لەو کاتەدا، دکتۆرێک لە نەخۆشخانەی شۆڕش کە لەگەڵمان بوو، نەبزی برێندارەکەی پشکنین کرد و ڕایگەیاند کە زەرەبانی قەلبی زۆر دابەزیوە. سەرەڕای ئەوەش، برێندارەکەیان وەریان نەگرتین و زیاتر لە نیو کاتژمێر لەوێ مەحتەل بووین.
دواتر، لە ناو ئامبۆڵانسەکەدا زیاتر لە ١٠ خولەک مەحتەل بووین بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی دیکە. هەوڵمان دا پەیوەندی بە نەخۆشخانەی مێرسی بکەین، بەڵام وەڵامیان نەدا. پاشان پەیوەندیمان بە نەخۆشخانەی فارۆق کرد، کە دوای کەمێک دواخستن بۆ هاوئاهەنگی ناوخۆیان، قبووڵیان کرد.
کاتێک گەیشتین، بە پەلە برێندارەکەمان بردە ژوورەوە، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم دکتۆر ڕایگەیاند کە دڵی لە لێدان کەوتووە. لەو کاتەدا، برێندارەکە بە ئامێری هەناسەدان (کەپسوولی تەنەفوسی) لە ژیاندا بوو، کە ئەمە نیشانەی دۆخێکی زۆر خراپ و ئۆرژانسی بوو.
بەپێی هەڵسەنگاندنەکان، لە ماوەی گواستنەوە لە نەخۆشخانەی بەخشین بۆ فارۆق، زەرەبانی قەلبی بە شێوەیەکی زۆر دابەزیوە، کە ئەمە بووە هۆی ئەوەی سەرەڕای هەوڵی زیاتر لە یەک کاتژمێر بۆ ڕزگارکردنی، بە داخەوە گیانی لەدەست بیدات.
نوسینی: یەکیک لەو هاوڕێیانە وا لەگەڵ غەزەڵ بووە.
