لەدرێژەی نارەزایەتی یەکانی خەڵکی ئێراندا /لە چەندین شاردا خانەنشینان ناڕەزایەتییان ئەنجامدا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ لیلە مهابادی
یەکشەممە، ٢/٨/٢٠٢٦ لەچەندین شارو شارۆچکەی ئێران ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان ئەنجامدراوە بەم شێوەی خوارەوە
*خانەنشینانی کەرتی پەیوەندی و دابینکردن لە مەشهەد

* خانەنشینانی پەیوەندییەکان لە ئەردەبیل
*خانەنشینانی فەرهەنگی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی گیلان لەگەڵ خانەنشینان لە شارەکانی دیکە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا

*لەشاری تاران خانەنشینانی پارس خودرۆ ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سایپا بەهۆی داواکارییە هەڵپەسێردراوەکانەوە ئەنجامدا .
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١/٨/٢٠٢٦ کۆمەڵێک لە خانەنشینانی پارس خودرۆ لە بەردەم دەروازەی سەرەکی سایپا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوای خەرجکردنی داواکارییە نەدراوەکانیان و ساڵانەیان کرد.
بەگوتەی ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە، نزیکەی ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ کەس بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کردووە.
خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە پێشتر چەند جارێک لە بەردەم پارس خودرۆ کۆبوونەتەوە، بەڵام بە وتەی خۆیان داواکارییەکانیان بە بێباکی و وەڵامدانەوەی نەرێنی لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە پێشوازییان لێکرا. بۆیە ئەمجارەیان لە بەردەم کۆمپانیای باوک، سایپا گردبوونەوەکەیان ئەنجامدا.
خانەنشینان جەختیان لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەم گردبوونەوەیە بەدواداچوونی داواکارییە یاساییەکان و پێدانی ساڵانە و مووچەی نەدراو و ناچارکردنی بەرپرسان بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییە کەڵەکەبووەکانیان. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ وەڵامێکی فەرمی لە لایەن بەرپرسانی سایپا یان پارس خودرۆ سەبارەت بەم گردبوونەوەیە بڵاو نەکراوەتەوە.
خانەنشینان لەکاتی ئەنجامدانی ناڕەزایەتی خۆپیشاندان وگردبونەوەکانیاندا لەگەڵ بەرزکردنەوەی داواکارییەکانی خۆیاندا داوایی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسیان دەکرد و دەیان گوت نا بۆ زیندانیانی سیاسی ونا بۆ لەسێدارەدان .