(جەنگ بەشێكی گەورەی مێژووی مرۆڤایەتیە)
د. سالار باسیرە
لەم سەرەتای سەدەی بیست و یەكەمیشدا هەر هەمان كەلتوری جەنگ حوكم دەكات بەلام بەشێوەی تری مۆدێرن و تەكنەلۆژیای نوێ و ژیرانەترو میتۆدی تری سەردەم.
بەلام ناوەرۆكەكەی هەمان رەنگی هەیە. ئەو كاتەی ئەقل و ژیری كار نەكات مرۆڤ پەنا بۆ زەبروزەنگ دەنێت. ئامارەكان ئەوە دەسەلمێنن كە لەسەرجەم كاتی مێژووی نوسراوەوە هەر سالەو نزیكەی 3 جەنگی تیدا بەرپا كراوە. لەكاتێكدا لەپەنجا سالی نێوان 1898 – 1947، (55) جەنگ رویداوە.
لە بیست سالی پەنجاكان و شەستەكاندا نزیكەی 80 جەنگ و پێكدادانی چەكداری روویداوە. مێژوو نوسێك حسابی كردوە كە لەماوەی 3400 سالی بینراوی مێژوی مرۆڤایەتیدا تەنیا 243 سال بێ جەنگێكی دیارو نەزانراو بوە.
لەبەر ئەوەی مرۆڤ روداوەكانی سەرگۆی زەوی لەسەردەمی زوودا زۆر بەكەم وكورتی تۆماركردوە بۆچوونی ئەوە دەكرێ كە لەراستیدا لەهەموو سەردەمێكی مێژوی هەزاران سالی دوایدا لەیەكێك، یان لە چەند شوێنێكی سەر زەوی جەنگ و پێكدادانی قورس رووی دابێت. لەسالی 1945-1970 زیاتر لە 40 جەنگی گەورەو بچووك تۆمار كراوە. شتێكی سەیر نیە كە لەبەر رۆشنایی ئەم روداو، و ئەزمونانە ئەو قەناعەتە حوكم بكات كەجەنگ بەشێكی گەورەی مێژووی مرۆڤایەتیە.
زەوی كشتوكال بەتایبەت لە ئەوروپاو ئەمریكا لەكەمبونەوەدایە زەوی كشتوكال بەتایبەت لە ئەوروپاو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەكەمبونەوەدایەو هەروەها نرخیشی گرانترە.
لەبەر ئەوە ولاتە دەولەمەندەكان لە ولاتە هەژارەكان زەویەكی زۆر بەنرخی هەرزان دەكرن وخواردنی لەسەر بەرهەم دەهێنن ودەینێرنەوە ولاتەكانی خۆیان ئەمە لەكاتیكدا كە ئەو ولاتە هەژارانە خۆیان بەدەست هەژاری وكەم خواردنیەوە دەنالێنن.
حكومەتی سۆدان بۆ ماوەی 99 سال، ملیۆن و نیوێك دۆنم لەباشترین زەوی كشتوكالی فرۆشتوە بەدەولەتەكانی كەنداو بەلام ئەوەی ناكۆكە بەخۆی لێرەدا ئەوەیە سۆدان گەورەترین وەرگری یارمەتی دەرەكیە. ژیانی 5.6 ملیۆن مرۆڤ بەندە بەیارمەتی خۆراكی دەرەكیەوە .
لەولاتە هەژارەكان وەك هندو بەنگلادیش دیاردەی كۆچ و ڕەو هەیە لەگوندەوە بۆ شار. دیاردەیەك كە بێئەنجام نیە بۆ سەر ژیانی دانیشتوان. هەموو ئەمانە كاریگەریی خراپی خۆی هەیە لەسەر ئاسایشی خۆراكیش.

