ئایا دەتەوێت ,مرۆڤەکان خۆیان لە چەوساندنەوەی کەسانی تر بەدوور بگرن؟
وەرگێڕانی ئاوات ڕەسوڵ
پرسیارێکی گرینگ و پێویستە بۆ هەر یەکەمان کە وەڵامی دروست وەربگرێتەوە لەبارەی ئەویش ئایا دەتەوێت ,مرۆڤەکان خۆیان لە چەوساندنەوەی کەسانی تر بەدوور بگرن؟
دڵنیابن لەوەی هەرگیز دەسەڵاتی چەوساندنەوەیان نییە.
ئایا دەتەوێت ڕێز لە ئازادی و ماف و مرۆڤایەتی هاومرۆڤەکانیان بگرن؟
کە ناچار بن ڕێزیان لێبگرن: نەک بە ئیرادە یان کردەوەی ستەمکارانەی مرۆڤەکانی دیکە، نە بە سەرکوتکردنی دەوڵەت و یاساکان، پێویستی نوێنەرایەتی و جێبەجێکردنی لەلایەن مرۆڤەکانەوەیە، کە لە بەرامبەردا دەیانکاتە کۆیلە، بەڵکو بە ڕێکخستنی خودی ژینگەی کۆمەڵایەتی: ڕێکخراوێک کە بە شێوەیەک پێکهێنراوە کە لە کاتێکدا چێژێکی تەواو لە ئازادییەکەی بۆ هەریەکەیان بەجێدەهێڵێت، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی لە سەرووی ئەوانی دیکەوە بۆ هەر کەسێک بەجێناهێڵێت، نە زاڵبوون بەسەریاندا، مەگەر بە کاریگەری سروشتی هەر سیفەتێکی فیکری یان ئەخلاقی کە خاوەنیان بێت، بەبێ ئەوەی ئەم کاریگەرییە هەرگیز بتوانرێت وەک مافێک بسەپێندرێت یان لەلایەن هیچ دامەزراوەیەکی سیاسییەوە پشتگیری بکرێت.

(میخائیل ئەلێکساندرۆڤیچ باکونین) دەپرسێت دەتەوێت مرۆڤەکان ستەم لە کەسانی تر نەکەن؟
دڵنیابن لەوەی هەرگیز دەسەڵاتی چەوساندنەوەیان نەبێت.
دەتەوێت ڕێز لە ئازادی، ماف، مرۆڤایەتی هاومرۆڤەکانیان بگرن؟
کە ناچار بکرێن ڕێزیان لێبگرن: نە بە ئیرادە یان کردەی ستەمکارانەی مرۆڤەکانی دیکە ناچار بکرێن، نە بە سەرکوتی دەوڵەت و یاساکان، کە بەپێویستی دەزانن مرۆڤەکان نوێنەرایەتیان بکەن و جێبەجێیان بکەن، کە لە بەرامبەردا دەیانکاتە کۆیلە، بەڵکو بە ڕێکخستنی خودی ژینگەی کۆمەڵایەتی: ڕێکخراوێک کە بە شێوەیەک پێکهێنراوە کە هەرچەندە چێژوەرگرتنی تەواوی ئازادییەکەی بۆ هەریەکەیان بەجێدەهێڵێت، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی لە سەرووی ئەوانی دیکەوە بۆ هیچ کەسێک بەجێناهێڵێت، نە لە زاڵبوون بەسەریاندا، جگە لە کاریگەری سروشتی ئەو سیفەتە فیکری یان ئەخلاقیانەی کە خاوەنیانن، بەبێ ئەوەی ئەم کاریگەرییە هەرگیز بتوانرێت وەک مافێک بسەپێندرێت یان لەلایەن هیچ دامەزراوەیەکی سیاسییەوە پشتگیری بکرێت. (میخائیل ئەلێکساندرۆڤیچ باکونین)