لە گەڵ هاوخەمی دا نابێت ڕێگە بدەرێت بەم جۆرە شکاندنەی مرۆڤە جوان و نایابەکان درێژەی هەبێت!!
دەسەڵاتی بنەماڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی بەجۆرێک کوشندەن کە حسەین عارفەکان چ بەژیان و چ بە مردن وازیان لێ ناهێنێت بۆئەوەی لەناو کۆمەڵگە و بیرەوەری خەڵک دا پەرتەوازە و بێ کەستر بکات .
دڵتەنگی وبێزاری ئەوەیە کە ڕۆژ دوایی ڕۆژ ئەم سیاستەکوشندەی بنەماڵەکانی دەسەڵات زیاتر فاشیستر بەها و ئاگایی مرۆڤایەتی لەناو دەبات . بەڵام نابێت ڕێگە بدەرێت بەم جۆرە شکاندنەی مرۆڤە جوان و نایابەکان درێژەی هەبێت .

بەڕاستی جێگەی سەرسوڕمان و داخێکی قووڵە !!
زۆر بەداخەوە گوێ بیستی هەواڵی کۆچی دوایی نوسەروشاعیری کوردستان حوسێن عارف مان بیست ، ئێمەوەکو هاوڕێیانی ئەڵتەرناتیڤی شورایی و شورایی هاوپشتیی خەڵکی کوردستان و تێکۆشانی هاودەنگی بۆ ئێدارەدانی شورایی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە وبنەماڵە وئازانی دەکەین ، یاد و یادەوەرییەکانی کۆچ کردوو بەرز دەنرخێنین .![🥀]()
![🥀]()
![🥀]()
![🥀]()
![🥀]()
لە شارێکی گەورە و ڕۆشنبیری وەک سلێمانی ، کاتێک نووسەر و قەڵەمدارێکی دیاری وەک (حوسێن عارف) کۆچی دوایی دەکات
، تەنها دەوروبەری ٢٠ کەس بەشداری لە پرسەکەیدا بکەن!
ئەم نموونەیەشمان لەشاری هەولێر و شارەکانی تری کوردستان چەندین بیستووە وبینیوە ،
ئەگەر بەرپرسێکی خۆیان لەدز وگەندەڵکاران مردبایە هەرچی ڕاگەیاندن و کادرو کۆیلەکانی حیزبەکانی دەسەڵات وئۆپۆزیسیۆنی ساختەچی هەیە لەوێ دەبوون.
ئیتر بەو جۆرەیە بەرهەمی زبڵاوی دەسەڵاتی بنەماڵەی چەوسێنەرو دزوگەندەڵی بارزانی وتاڵەبانی نابێت ڕێگە بدرێت درێژەی هەبێت ، دەبێت بەتێکۆشانی هاودەنگی گۆڕانکاری ڕێنسانس وڕیفۆرم وچاکسازی ڕیشەی لەسەرجەم سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەر ودزوگەندەڵ بەشداری خەڵک بکرێت .
کوردتە یەک لەژیان وبەرهەمەکانی
حسێن عارف عبدولڕەحمان
لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦ لەشاری سلێمانی لەدایک بووە ١٢ئابی ٢٠٢٦ کۆچی دوایی کردوە.
پیشە /پارێزەر ،ڕۆژنامەنووس،چیرۆک نووس ،
خوێندن /کۆلیژی یاسا
![]() |
|
زیاتر بزانە / یەکێک لە دامەزرێنەرانی گرووپی ڕوانگە بوو. ئەو یاساناسە و لەخولی یەکەمی پەڕلەمانی کوردستان ئەندامی پەرلەمانیش بووە. حسێن عارف ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ،
بەرھەمەکان

- حسێن عارف، شار، بەرگی یەکەم: ١٩٨٦، بەرگی دووھەم: ٢٠٠١؛ سلێمانی.
- حسەین عارف، چای شیرین: سەرجەم چیڕۆکە کورتەکان
- حسێن عارف. گەلە گورگ. چوار چیرۆک. ١٩٨٣.
- حسێن عارف، کۆکتێل، زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ٢٠٠٥؛ ٢٨٦ پ.
- حسەین عارف، تەمەنێک لە بندەستی: ڕووداو و کارەساتەکانەوە، ٢ ب
- حسەین عارف، توێشووی سەفەرێکی سەخت
- حسەین عارف، بیبلیۆگرافیای دوو ساڵەی تەمەنی کاروان ١٩٨٤-١٩٨٢
- حسەین عارف، ئەندێشەی مرۆڤێک
- حسێن عارف، ساڵێک لە تەمەن: بیرەوەری حسێن عارف
- حسەین عارف، شانۆگەری جەنابی جانەوەر
- حسێن عارف، قوتابخانەی شیعری تازە
- حسەین عارف، ھێلانە
- حسەین عارف، کڵافەیەک ژانی تووڕە
لێکۆڵینەوە
- ، چیڕۆکی ھونەریی کوردی
- بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی
- روانگە و یاران و نەیارانی
- لە کۆڕی خەباتا: چیرۆک لە بەرھەمی دوای شۆڕش
- نووسینەوەکانم لە بواری رەخنە و لێکۆڵینەوەدا ساڵانی ١٩٨٨-١٩٥٥
-
سەخت حسێن عارف، بیبلیۆگرافیای دوو ساڵەی تەمەنی کاروان ١٩٨٤-١٩٨٢ حسەین عارف، ئەندێشەی مرۆڤێک حسێن عارف،
حسێن عارف ساڵێک لە تەمەن: بیرەوەری
،شانۆگەری…٦ کیلۆبایت (٢٨٧ وشە) – ١٣:٠٧، ١٣ی ئابی٢٠٢٦![]()

