گەلێک نەیتوانی داکۆکی لە لە مافەکانی خۆی بکات ، ئەوا وەسیەتنامەی کۆیلایەتی بۆ نەوەکانی بەجێ دێڵێت ..!!
کرێکاران و گەلانی چەوساوەی جیهان یەکگرن
باترێس لۆمۆبایی شۆڕشگێری ئەفریقی،
دەڵێت ..
گەلێک نەیتوانی داکۆکی لە لە مافەکانی خۆی بکات ، ئەوا وەسیەتنامەی کۆیلایەتی بۆ نەوەکانی بەجێ دێڵێت ..!!
بـەڵێ ئەوگووتەیەی هاوڕێ باتریس ،زۆرڕاست وڕەوانە لەسەدا سەد جێ بەجێ بووە ،بەسەر زۆرینەیی خەواڵووی کۆمەڵگایی کوردیدا ، کە بەدرێژایی 35 ساڵ لە بێ مافی و هەڕاج کردن و دزینی سامانی گشتی ووڵاتدا ،
بێدەنگە و بەڵکو لە هەڵبژردنە ساختەچی و چەواشەکاریەکاندا ، ڕوو دەکاتەسندوقی دەنگدان ، پەنجەی بۆ حزبەکانی دەسەڵاتی کوردایەتی بورجوازی و حزبە بەناو معارزەکانی کلکیان ڕەش دەکاتەوە و ئەوەندەی تر تەمەنی چەوسێنەرانەیان درێژ دەکاتەوە ..
نموونەش سەرە گرتنی ئەو زۆرینەیە بۆ بەنزین و مووچە و هێلکە و سەموون و معاملەی دائرەکان و .. هتد…
تۆ بڵێ ڕۆژێک بێت ئەم زۆرینەی میلڵەت ، لە سووڕی خەوە قوڵەکەی هەستێت و کۆتایی وسنورێک بۆ بێ مافی خۆی و هەڕاج کردن و دزینی سەروەت و سامانی نیشتمان دابنێ و پەند و وانەی شۆڕشگێری لە گەلانی ستەمدیدەو، چەوساوەی جیهان وەربگرێت ،
با چاوەڕێ بین بزانین هەڵوێستیان چی دەبێت بەرامبەر بەم دۆخەلیخن و شێواوە و قەیرانە دروستکراوانەی کەلایەن دەسەلاتی بورجوازیەتی ناوخۆ و ئاغاکانیان لە واشنتۆن ولندن و ووڵاتانی تری ئیمپریالیستیەوە بەرهەم هێنراوە وەک فلیمی هۆڵیودەکنیان .. !!
یەک شەمە
2026/8/9
ئــــــــــــاب
