پێشمەرگەیەکی پـ.ـارتی دیموکراتی کوردستان عێراق بەهۆی نووسینی کۆمێنتێکی فەیسبوکەوە لەلایەن پارتی یەوە کوژروە لەزیندان !!
ئەڵتەر ناتیڤی شورایی / هەولێر /
بەگوێرەی زانیارییەکان تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیەی پـ.ـارتی، کە لەسەر کۆمێنت نووسینێک کـ.ـوژرابوو، گەیشتەوە پزیشکی دادی سلێمانی ،
بەپێی سەرچاوەی زانیارییەکان کە بە وتەی کەسوکارەکەی، ئەو پێشمەرگەیە ڕۆژی 2ی نیسانی 2026، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە لەسەر کۆمێنت نووسین دەستگیرکرابوو.
هەر ئەم ئێوارەیەش لەگۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا کەسوکارەکەی ڕایانگەیاند کە بەبێ تاوان لەزینداندا ئەو پێشمەرگەیە کوژراوە .
لە ئێستادا کەسوکارەکەی گوماندەکەن بەهۆی ئـ.ـەشکەنجەی زۆرەوە لە زیندان، گـ.ـیانیلەدەستدابێت، هەرچەندە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بە کەسوکارەکەیان ڕاگەیاندووە، خۆی کـ.ـوشتووە، بەڵام کەسوکارەکەی باوەڕ بەم زانیارییانەی هێزەئەمنییەکانی دەسەڵات ناکان هەروەها بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە کە نابێت بۆ هیچ میدیایەک قسەبکەن، کەسوکارەکەشی ئەوە ڕەتدەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە، کورەکەیان لەژێر ئـ.ـەشکەنجەدا کـ.ـوژراوە.

ئاسۆ مەجید قادر ناسراو بە حاجی ئاسۆ ئەو پێشمەرگەیەی پارتی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەناو زیندانی پاراستن کۆتایی بە ژیانی هات.