کاتژمێژ(10) ئەمشەو دووشەممە (18مە) بە چوار مووشەک هێرش کرایە سەر مەقەرەکانی کۆمەڵە لە سورداش !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / سلێمانی /شنیار جەبار
ئەم ئێوارەیە کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکان لەگەڵ ئەوەی باس لەئاشتی و ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئیسرائیل وئەمریکاو ئێران دەکرێت بەڵام ڕژێمی ئیسلامی ئێران بەردەوامە لەهێرشەکانی بۆسەر باشوری کوردستان .
لە درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆمەڵە لە باشوری کوردستان ، ئەمرۆ دێسان کاتژمێژر (10) ئەمشەو دووشەممە (18مە) بە چوار مووشەک هێرش کرایە سەر مەقەرەکانی کۆمەڵە لە سورداش.
بە گوێرەی سەرچاوەی زانیارییەکان ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا، بە زیاتر لە ٧٧ مووشەک و دڕۆن بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی کردووەتە ئامانج .
