شێرکۆبێ کەس مرۆڤی هەلپەرست بوو !!

0

 

ئاوات ڕەسوڵ

 

 

هەلپەرست کەسێکە کە بەپێی بارودۆخەکە ڕەفتاری خۆی دەگۆڕێت بۆ ئەوەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات. ئەو جۆرە کەسانە فکروبیرکردنەوەیان جیاوازە لەکردارەکانی ڕۆژانەیان ئەوان دەزانن چۆن دەرفەتی باش دەستنیشان بکەن و سوود لە هەموو بارودۆخێکی لەبار وەربگرن، بەبێ ئەوەی یاسا جێگیرەکان یان بەها ئەخلاقییە بەهێزەکان پەیڕەو بکەن.

 

هەلپەرستی ئاماژەیە بۆ هەڵوێستێک جیاواز لەبیرکردنەوەی ئینسانی وئازادیخوازی ویەکسانیخوازەکە یان پراکتیکێک کە بریتییە لە گونجاندنی ڕەفتاری مرۆڤ لەگەڵ بارودۆخی ئەو ساتەدا، هەوڵدەدات زۆرترین سوودیان لێ وەربگرێت بۆ بەرژەوەندی خۆی، تەنانەت ئەگەر بە مانای خۆگونجاندن یان وازهێنان لە بنەماکانی فکرییەکانیشی بێت.

 

هەلپەرستی چەندین شێوازی هەیە بەڵام مانای گشتی و ئەخلاقی
لە ژیانی ڕۆژانەدا ئەم وشەیە زۆرجار واتایەکی نەرێنی (پەیۆراتیڤ)ی هەیە.
باس لە کەسێک دەکات کە قەناعەتی جێگیر نییە و بەپێی ئەوەی کە چی زۆرترین سوودی پێدەگەیەنێت، بیروڕا یان هاوپەیمانەکانی دەگۆڕێت.

 

پەیوەستە بە تەماحی کەسی، حیسابکردن، یان سودوەرگرتن لە دۆخێکی لەبار بەبێ هەوڵی ڕاستگۆیانە.
لە شوێنی کاردا هەندێک جار دەتوانرێت بە شێوەیەکی بێلایەن یان ئەرێنی وەک چالاکی یان گونجاندن لەگەڵ ڕەوتە نوێیەکانی بازاڕدا سەیر بکرێت.
لە هەلپەرستی سیاسەتدا
لە مێژووی سیاسی فەرەنسادا (بەتایبەت لە سەرەتای کۆماری سێیەمدا، لە دەوروبەری ساڵانی ١٨٧٩-١٨٩٥)، هەلپەرستی ڕەوتی بیرکردنەوە بوو لە نێو کۆمارییە میانڕەوەکاندا (وەک لیۆن گامبێتا و ژول فێری).
ڕێبازێکی پراگماتیک بوو.

 

جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لە ساتەوەختی گونجاودا دەکرد، بەپێی دۆخی ڕای گشتی، نەک لە پێناو ئایدیاڵە یۆتۆپیاییەکان یان دۆگمای نەگۆڕەکاندا، هەموو شتێک بلۆک بکرێت.

 

 

پێناسەکان: هەلپەرستی – فەرهەنگی لارۆس فەرەنسی
هەلپەرستی. ناوی پیاوانە. (لە دەرفەتەوە).- هەڵوێستێک کە پێکدێت لە ڕێکخستنی ڕەفتاری مرۆڤ بەپێی بارودۆخی ساتەکە، کە مرۆڤ هەمیشە بەدوای ئیستغلالکردندایە…

 

پێناسەی هەلپەرستی – CNRTL
– ڕێبازێکی سیاسی کە تێیدا تاکتیکەکان بەپێی بارودۆخەکان دیاری دەکرێن، سازشکردن، ئەگەر پێویست بوو، لەگەڵ بنەماکان. لێرەوە شێرکۆبێ کەس دەکەین ڕێک دروست هەلپەرستە چونکە سازشی کردووە لەسەربنەما فکرییەکان ڕێگەی بەژن نەداوە بخوێنێت هەروەک زۆرینەی کەسانێکی کۆنەپەرست ودژە ژنە کەباوەڕیان مافی ژن نەبووە کە بخوێنێت وپێشڕەوبێت شێرکۆ ژنەکەی ناچار کردووە بەزۆرەملێ کەدەبێت لەجیاتی خوێندن وفێربوون خزمەتی بکات خواردنی بۆئامادە بکات و قاپ وماڵەکەی بۆخاوێن بکاتە!!

 

چۆن مرۆڤی هەلپەرست بناسین؟ – پاسپۆرت سانتێ
…هەندێکجار لە جیهانی پیشەییدا بەهایەکی زۆری پێدەدرێت. چونکە دەتوانرێت هەلپەرستی وەک جۆرێک لە تەماحیش هەست پێبکرێت کە بوێری، متمانە.

 

دینەوە سەر بۆ چوونەکانی شێرکۆ کە چەندین شیعر و هۆندراوەی بۆ خۆشەویستی ژن نووسیووە وچەندین شیعروهۆدراوەی بۆ ئازادی و یەکسانی ودادپەروەری نووسیووە بەڵام لە ڕەوشت وکرداری دا ڕێک پێچەوانە بۆتەوە ئەمەش هیچ پاساوێک ناتوانێت ئەو چاڵەی بۆپڕبکاتەوە کە بەهۆی هەلپەرستی یەوە ئەنجامی داوە .

 

زۆر کەس لەژێرناوی جیاوازوبیانوی کوشندە دا دەیانەوێت ئەو چاڵەی هەلپەرستی یە بۆ شێرکۆ داپۆشن بەڵام ناتوانن لەبەرئەوەی لەقۆناغی ئێستادا بیری ڕۆشنایی گەشەی ڕۆشەنگەری بەئیرادەی ئینسانی بەهێزەوە ڕێگەنادات زیاتر وربینانەتر ڕاستییەکان بەیان دەکات.

 

بەکەم سەیرکردنی ژن لەلایەن شێرکۆوە دەردەخات هەروەک چۆن مەلاکان وکۆنەپەرستان ژن تەنها بۆکاری ناوماڵ و بۆ خزمەتی پیاو سەیر دەکەن ئەوەتە شێرکۆش هەربەوجۆرە سەیری کردووە .

 

لەلایەکی تریشەوە دووڕوویی شێرکۆ وەک ئەوکەسانە ئاشکرا بوو کە باس لە باوەڕبوون بەئازادی ویەکسانی و چەپ و سیکۆلاریست بوونی خۆیان دەکەن بەڵام لەناو خێزان وبنەماڵەکەیاندا حیجاب و فشاروچەوسانەوەی کچ وژن درێژەی پێدەدەن .

 

باشترە ودروسترە مرۆڤەکان لەگەڵ بیروباوەڕوفکر وبۆچوون وبیرکردنەوەکانیان ڕاستگۆیانە ڕەفتار بکەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگە لەسەر بناغەی ڕاستگۆی ومتمانە گەشەپێبدەین نەک لایەنگری و ئاوێتەبوون بە هەلپەرستی و دوو ڕوویی !!

 

دەرئەنجام ئەم بەرگریکردنە لەشێرکۆ دەچێتە خزمەتی بۆرژوازی ناسیۆنالیستی کوردایەتی یەوە چونکە شێرکۆ هەتا ژیا لەبەرژەوەندی بنەماڵەبۆرژوازییەکانی دەسەڵات بوو بۆیە کرایە وەزیر و ژیانێکی شەهانەی بۆ دابینکرا .

 

نەک وەک بەکر علی بەهۆی شیعرەکانی کەبۆ پشتیوانی برسی وهەژارانی گوت تیرۆرکرا نەک وەک سەردەشت عوسمان بەهۆی نووسینی چیرۆکێکەوە تیرۆرکرا ،نەک وەک چەندین وچەندین تر بەهۆی نووسین وهەڵوێستە ئینسانی وئازادیخوازی ویەکسانی یەکانیان ناچاری ئاوارەبوون کرا .

 

دواپرسیار ئەبێت چ سوود وچ ڕازێک لەم شاباشەدا هەبێت کە بۆ هەلپەرستەکانی قۆناغەکانی ڕابردوویی مێژوویی و قۆناغی ئێستا لێدەدرێت؟!!!

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.