هەندێك ئامۆژگاری گرنگ بۆ قوتابیان دەربارەی ئەزموونان:

0

۱- گەشبین بن و باوەڕ بەخۆتان هەبێت، هەموو کاتێک بیر لە سەرکەوتن بکەنەوە و هیچ کات بیر لە شتی نەرێنی بیرمەکەنەوە. خۆتان لە دوو دڵی و شەپرزەیی بپارێزن و نەترسن.
۲- کاتەکانتان بە باشی رێك بخەن و دووربن لە سەرەدانەکان، موبایل، تەلەفزیون و هەموو شتێک کە سەرنجتان لادەبات.

٣- شوێنێکی ئارام و گونجاو هەلبژێرن بۆ خوێندن، چونکە هەلبژاردنی شوێنی باش کاریگەریی زۆری هەیە لەسەر خوێندن.
٤- شەو زوو بخەون و بەیانی زوو هەڵبستنەوە، چونکە بەیانیان باشترین کاتە بۆ خوێندن.

٥- ڕۆژانی ئەزموون بە جل و بەرگی فەرمی و بە کاتی خۆی لە قوتابخانە ئامادەبن.
٦- خواردنی تەندروست بخۆن، چونکە خواردن کاریگەریی باشی هەیە لە سەر بیرکردنەوە. نابێت قوتابی بە بێ خواردن بچێتە ناو هۆڵی ئەزموون.
٧- پرسیارەکان بە وردی بخوێننەوە، چونکە تێگەیشتنی پرسیار نیوەی وەڵامە.
٨- لە کاتی وەڵام دانەوە پەلە مەکەن و کاتەکانتان بە باشی بەکاربهێنن.
٩- سەرەتا وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە کە ١٠٠٪ وەڵامیان دەزانن و دواتر پرسیارەکانی تر وەڵام بدەنەوە.

١٠- هەوڵبدەن هەموو پرسیارەکان وەڵام بدەنەوە و هیچ پرسیارێک بێ وەڵام مەهێڵن.

١١- زۆر بە باشی پێداچوونەوە بۆ وەڵامەکانتان بکەن، پێش ئەوەی وەڵامەکانتان ڕادەستی مامۆستا بکەن.

١٢- لە هەموو جۆرەکانی کزی دووربن، چونکە زیانی گەورەی هەیە.
١٣- پێداویستیەکانی ئەزموون وەک پێنووس، لێبەر و ڕاستەهێل و هتد لەگەڵ خۆتان ببەن.

١٤- ڕۆژانی پشوو بە هەل وەربگرن بۆ ئەو بابەتانەی کە پێویستان بەباشتربوونە.
١٥- دوای تەواوبوونی ئەزموون، بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، پشوو بدەن و خۆتان ئامادە بکەن بۆ ئەزموونی داهاتوو. بیر لە ئەزموونی رابردوو مەکەن.

هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیان دەخوازم.

وەلید محەمەد سلێمان
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی

Leave A Reply

Your email address will not be published.