سێ لایەنی سیاسی کوردستان هێرش و پەلاماری سەر کەمپەکانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزار دەکەن !
زۆر بەداخەوە ڕۆژی ١٧ی تەمووز ٢٠٢٦ ، جارێکی دیکە باشووری کوردستان کەوتەوە بەر مووشەکبارانکردن، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کە بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە گوندی زڕگوێزە کرایە ئامانج .
لە ئەنجامدا ٩ نۆ پێشمەرگە گیانیان بەخت کرد ، لەپێناوی ئازادی و ژیانێکی باشتری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ژمارەیەکی دیکەش لەو تێکۆشەرانە بریندار بوون، هەروەها زیانێکی بەرچاو بە ماڵ و سامان و خەڵکی ئەو ناوچەیەش گەیشتووە.
لە هەمان ڕۆژدا هێرشی درۆنی کراوەت سەر هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەشاری هەولێر و شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان .
ئێمە وەک هەریەکە لە شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان و پارتی ناوەندی کوردستان و حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان بەتوندی ئەو کردەوە دژە ئینسانی یە مەحکوم و ڕیسوا دەکەین لەهەماکاتدا پڕ بەدڵ لەگەڵ ئازار وخەمەکانی خانەوادە وبنەماڵەو هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەیان دەکەین هەروەها هیوادارین بەزوویی تەندروستی بریندارەکانیش باشترببێت .
ئەم جۆرە هێرشانە وێڕای پێشیل کردنی مافەکانی مرۆڤە لەهەمان کاتیشدا پێشێلکردنی یاساکانی سنووری نێوان دوو دەوڵەتە کە بەسنوور بەزاند ناودەبرێت بەشێکە لەداگیرکاری بۆ سەر وڵاتێکی دراوسێ .
هەربۆیە داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بێ هەڵوێست نەبن لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لەڕووی نێودەوڵەتی یەوە ئێمە داواکارین سکاڵا لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدادگای لاها و دادگاکانی نەتەوەیەکگرتوەکان تۆمار بکەن بەهۆی ئەوەی چەندین جارە باشوری کوردستان دەکەوێتە بەر هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.
لەکاتێکدا چەندین جار حکومەتی عێراق وحکومەتی هەرێمی کوردستان بێلایەنی خۆیان بەکردار سەلماندووە لەشەڕی نێوان وڵاتانی ئیسرائیل وئەمریکا وئێراندا .
هەروەها داوا لە خەڵکی عێراق و باشوری کوردستان دەکەین هەرچی زووترە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر شارەکانی کوردستان هەڵوێستی ڕادیکاڵانە وهەقخوازانەیان نیشان بدەن لەشەقامەکانەوە ئەم جەنگ وهێرشانە ڕیسوا وشەرمەزاربکەن داوایی هەرچی زووتری کۆتایی هێنان بەو جۆرە هێرشانە بکرێت بۆسەر خاکی باشووری کوردستان .
نا بۆ ستەمگەر
نا بۆ جەنگ و داگیرکاری کوردستان
بژی خەباتی یەکگرتوانەی خەڵکی کوردستان بۆ هێنانەدی ئازادی وژیانێکی باشتر
شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان
حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان
پارتی ناوەندی کوردستان
١٧/٧٢٠٢٦
