مەلا عەبدول لەتیف ڕابەری سەلەفیەکانی کوردستان بەهۆی ساغ بوونەوەی کردەوەی ئابڕوبەرانەکەی یەوە کە ١١کەس شاهیدیان لەسەر داوە لەدادگا، ئەمڕۆ کوردستانی بەجێ هێشت !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / بەشی ڕاپۆرت / بەناز / سلێمانی
بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لەدادگای شاری سلێمانی ١١ کەس بۆ شاهیدیدان لەسەر کەیسەکەی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد چونە بەردەم دادوەر لە دادگای سلێمانی ..
بەپێی سەرچاوەی زانیارییەکان کە ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەمرۆ لە دادگای سلێمانی دادوەر سکاڵاکارانی کەیسەکەی د. عەبدولـلەتیف-ی بینیوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لەبەردەم دادوەر شاهیدیان دا وە ١١ کەس بوون، بەشێکیان باسیان لەو گێچەڵانە کردووە کە لەلایەن د. عەبدولـلەتیفەوە بەرامبەریان کراوە،
هەندێکی دیکەشیان شاهیدیان لەسەر گێچەڵەکان داوە.
هەروەها سەرچاوەیەکیش ئاشکرای دەکات ئەو کەسانەی ئەمرۆ دادوەر بینیونی، پێشتر لەبەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوەی زانکۆی سلێمانیدا وتەیان لێوەرگیراوە، هاوکات پڕۆسەی شاهیدیدانەکەی ئەمڕۆی دادگای سلێمانی چوار کاتژمێری خایاندووە و دادوەر وتەی ئەو کەسانەی جێگیر کردووە.
لەبارەی هۆکاری شاهیدیدان لەبەردەم دادوەر ئەو سەرچاوەیە ووتی: چونکە کەیسەکەی د. عەبدولـلەتیف ڕەگەزی سزایی هەیە، داواکاری گشتیی لەسەر بابەتەکە هاتووەتە سەر خەت.
دەربارەی جێهێشتنی هەرێمی کوردستان لەلایەن د. عەبدولـلەتیفەوە ئەو سەرچاوەیە ووتی: بەهۆی ئەو دۆخەیە کە دوای کەیسەکە و بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆی دروستبووە.
لەدوایی بڵاو بونەوەی هەواڵی بەجێ هێشتنی کوردستان مەلا عەبدول لەتیف بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان و سۆشیال میدیا ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە بۆئەوە کوردستانی جێ هێستووە کە بنەماڵەی ئەوەی ڕاگەیاندوە کە مەلا دەچێتە وڵاتی بەریتانیا بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەدژی ئەو کەسەی کە چیرۆکی ئابڕوبەرانەکەی لەسۆشیال میدیا بڵاوکردۆتەوە .

دەرئەنجام لە ڕۆژانی داهاتوو دادگایی هەرێمی کوردستان بڕیارێک لەبوارەی دۆسیەکەی مەلاوە دەدات ئەگەر بڕیارەکەی دادوەر هەروەک بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بوو باسی لەسزادن کرد بەتایبەت ئەگەری زۆری هەیە بەچەندین ساڵ زیندانی بکرێت چونکە دۆسییەکەی بریتی یە لەدەستدرێژی سێکس کردن بۆ سەر قوتابی یە کچەکانی وەک یاسا پێشلکاری یە وبەکارهێنانی پلەی وەزیفی پەروەردەیی بۆ ئارەزەوە تایبەتییەکانی پێچەوانەی یاسا و داب ونەریتی کۆمەڵایەتی کوردستانە !
هەر لەبەر ئەمە کە دادوەر بڕیاری سزادانی بەزیندانیکردنی بدات مەلا عبدولەتیف ئەوکات ئەگەر نەگەڕێتەوە بۆ کوردستان ئەوا دادگا پێویست دەکات لەڕێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتی یەوە مەلا وەک تاوانبارێکی هەڵاتوو لەیاسا بگەڕێنێتەوە کوردستان بیخاتە زیندانەوە.
ئەمە یەکێک بەڵگەی دەنگی یەکانە کە لەسەر مەلا ساغ بۆتەوە