لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ژنە ئێزدییە رزگاربووەکان ساڵیادی جینۆساید بەرز ڕادەگرن
ئەڵتەرناتیڤی شورایی//
١٢ساڵە لەمەوبەر کارەسات وکۆمەڵکوژێکی گەرورە لەدژی ئێزدییەکان لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرسیتی ئیسلامی داعش ئەنجامدرا لەناوچەی شەنگال و شاری موسڵ وچەند گوند وناوچەیەکی باشوری کوردستان کەتێیدا بەهەزارەها کەس کۆمەڵکوژکران وکچان وژنان بەزۆرەملێ بێ سەروشوێنکران و کڕین وفرۆشیان پێدەکران لە ناو گروپە توندڕەوە ئیسلامی یەکاندا..
بەهۆی ئەو ئەنجامدانی ئەو تاوانە دژەئینسانی یەوە هەتا ئێستاش بەشێک لەژن و کچانیان نەگەڕێندراونەتەوە ناو خانەوادە بنەماڵە وکەوسوکاریان بێ سەروشوێنن .
لەساڵیادی ئەم کۆمەڵکوژی یەدا ئەم ساڵ ئەم یادە بەرز ڕاگیرا لەیەن ئێزدییەکانەوە .

نادیە موراد و ژنە ئێزدییە رزگاربووەکان ساڵیادی جینۆساید بەرز ڕادەگرن و داوای لێپرسینەوە دەکەن
نادیە موراد و ژمارەیەک لە ژنە رزگاربووەکانی ئێزدی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف، یادی ١٢ ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکانیان کردەوە و جەختیان لەسەر پێویستیی دۆزینەوەی ونبووان، دادگاییکردنی تاوانباران کردەووە.
لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جێنێف، چالاکییەکی تایبەت بە بۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە بەڕێوەچوو.
لەو چالاکییەدا کە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سازدرا، نادیە موراد و ژنە رزگاربووەکان گوتاریان پێشکەش کرد.
لە چالاکییەکەدا پێشانگایەک بۆ وێنەی ئەو ژن و منداڵە ئێزدییانە رێکخرا کە هێشتا لە ڕیزبەندی ونبوواندان، تاوەکو دۆسیەکەیان بە زیندوویی بهێڵرێتەوە و تیشک بخرێتە سەر ژان و ئازاری ئەو خێزانانەی پاش ١٢ ساڵ هێشتا چاوەڕێی زانینی چارەنووسی ئازیزانیانن.
خاڵە سەرەکییەکانی گوتار و داواکارییەکانی رزگاربووان:
١- کۆمەک و پاراستن: بەشداران جەختیان کردەوە کە ئێزدییەکان لە ئابی ٢٠١٤دا بەبێ پاراستن و لە ناکاو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە جێهێڵران، و تاوەکو ئێستاش هیچ بەرپرس و فەرماندەیەکی سەربازی لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکراوە.
٢- دۆزینەوەی ونبووان: داوای دەستپێکردنی هەوڵێکی نێودەوڵەتیی جدی کرا بۆ دۆزینەوەی ژن و منداڵە ئێزدییە ونبووەکان کە بەشێکیان هێشتا لە سووریا یان لە کەمپەکاندا دەژین.
٣- مۆنۆمێنت و گۆڕە کۆمەڵەکان: داوای خێراکردنی پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ناسینەوەی ڕوفاتی قوربانییان کرا بۆ ئەوەی بە کەرامەتەوە لە زێدی خۆیان بە خاک سپێردرێن.
٤- ئاوەدانکردنەوەی شنگال: داوا کرا پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال، نۆژەنکردنەوەی خانوو و کردنەوەی ناوەندە خزمەتگوزارییەکان تەرخان بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە کەمپ و گەڕانەوەی ئارامی.
٥- دۆخی سیاسی و کارگێڕی: ئاماژە بەوە درا کە ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەولێر و فرەیی لایەنە کارگێڕی و ئەمنییەکان ڕێگرن لەبەردەم گەڕانەوەی خەڵک، و داوا کرا شنگال بکرێتە پارێزگا یان پێگەیەکی کارگێڕی تایبەتی پێ بدرێت.
٦- دادپەروەری: نیگەرانی دەربڕدرا بەرامبەر بە داخستنی دۆسیەی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێش تەواوکردنی کارەکانیان، و داوا کرا چەتەکانی داعش و ئەو هاووڵاتییە ئەوروپییانەی بەشداریی تاوانەکانیان کردووە، بە تۆمەتی جینۆساید لە دادگا نێودەوڵەتی و خۆجێییەکان دادگایی بکرێن.