سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی ئاشکرای دەکات لە پرۆسەی هەڵکوتانە سەر ماڵی خورشید هەرکی و دەستگیرکردنی ناوبراو دا نزیکەی 5 هەزار چە.کدا.ری جۆراوجۆر جوڵەی پێکراوە و بەشداربوون.
ڕەوەند عمر
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو هێزانەی بەشداری هێرشەکەیان کردووە بریتی بوون لە هێزەکانی (دژەتیر*ر ، لەشکری گوڵان ، سوپای بارزان ، هێزەکانی سواتی سەر بە ئاسایشی هەولێر ، زێرەڤانی ، پۆلیسی فریاکەوتن ، ئاسایش..)
ژمارەی هێزەکان بەمجۆرە بوون :
دژەتیر*ری پارتی ـ 350 چە.کداری هێرشبەر و تیمی تایبەتی نیشانە شکێن کە ژمارەیان 30 کەس بووە
لەشکری گوڵان ـ کە مەنسور بارزانی فەرماندەیی دەکات بە 600 چە.کدار بەشدار بووە ـ بەشێکیان گەمارۆی گردەڕەشەیان داوە، بەشێکیشیان لە پاڵاوگەی لاناز و وێستگەی کارەبای خەبات جێگیر بوون.
سوپای بارزان ـ کە بەهزاد لوقمان مستەفا بارزانی سەرپەرشتی دەکات بە 300 چە.کدار بەشدار بووە ، سوپای بارزان لە قەزای ئاکرێ و بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی گردەسێن کە بە “پایتەختی هەرکی” ناودەبرێت جێگیرکراون بە مەبەستی ڕێگری لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و ئاڵۆزی ..
هێزەکانی سواتی سەر بە ئاسایشی هەولێر ، ئەم هێزە لەلایەن هێرشە ڕەش فەرماندەیی دەکرێت و ئەرکییان کۆنترۆڵکردنی دۆخی ناو قەزای خەبات بووە و لە کۆڵان و گەڕەکەکانی ئەو قەزایە بڵاوەیان پێکراوە کە ژمارەیان بە نزیکەیی 650 چە.کدارە و تاکو ئێستاش لەناو قەزای خەبات ماونەتەوە.
هێزەکانی زێرەڤانی ـ ئەم هێزە بە نزیکەیی 1500 چە.کداری بەشداری هێرشەکەی کردووە و ئەرکیان پاراستنی ڕێگای قەزای خەبات تاکو پاڵاوگەی لاناز و وێستگەی کارەبای خەبات و داخستنی ئەو ڕێگا لاوەکیانە بووە کە دەچنەوە سەر گوندی گردەڕەشە و ماڵەکەی خورشید هەرکی، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەهاناوە چوونی خورشید و بنەماڵەکەی لەلایەن چە.کدارانی عەشیرەتی هەرکییەوە.
پۆلیسی فریاکەوتن ـ لە هەڵمەتەکەدا
هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن بە 200 چە.کدار بەشدارییان کردووە و ئەرکیان چاودێری کردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شەقامانەی ناو هەولێر بووە کە دەچنەوە سەر ڕێگای قەزای خەبات، لەگەڵ چاودێریکردنی ڕێگا دوورە دەست و لاوەکییەکانی دیکە.
هێزەکانی ئاسایش ـ لەگەڵ ئەوەی ئاسایشی هەولێر بە 650 چە.کداری سوات بەشدار بوون، هێزێکی دیکەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش بە 300 چە.کدار بەشدارییان کردووە کە ئەرکییان پاراستی دەروازە و خاڵی گەیشتنی خەڵک و کامێرای ڕاگەیاندنەکان بووە بەو شوێن و بارەگا و وێستگە و پاڵاوگە و ڕێگایانەی هێزەکانی دیکەی تێدا جێگیرکراون و ڕۆڵی شاردنەوەی دیووی پشتەوەی ڕووداوەکان و ناسنامەی هێزە تایبەتەکانیان پێدرابوو.
جیا لەو هێزانە لە قەزای ئاکرێ و بەشێک لەو گوند و ناوچانەی هەرکییە توند و سەرسەختەکان تێیدا نیشتەجێن هێزی هاوبەش بڵاوەیان پێکراوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئاڵۆزی و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی ، ئەمە سەرباری ئەوەی لە گوندی لاجانی هەرکیش کە دەکەوێتە نزیک پاڵاوگەی لاناز هێزێکی دیکەی هاوبەش جێگیرکراون کە ژمارەی کۆی هێزە هاوبەشەکان نزیکەی 1000 چە.کدار بووە ..
ئەمە سەرباری ئەوەی ناوەندە تەندروستییەکانی شارستانی و سەربازی وەک ئامادەکارییەک بۆ بەهاناوەچوونی بریندارەکان لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ بە نزیکەی 100 کارمەندی تەندروستی بەشدار بوون و لە ئامادەباشیدا بوون.
