ئێران لەدرێژەی ناڕەزایەتی یە جەماوەرییەکاندا ،کرێکارانی پەیوەندییەکان لە بیجاڕ ناڕەزایەتییان دەربڕی؛ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ١٧ ساڵ داواکارییە هەڵپەسێردراوەکان
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / ئێران
دووشەممە، ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٦ ئەمڕۆ دووشەممە کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیوەندییەکان لە شاری بیجاڕ لە پارێزگای کوردستان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و خوازیاری چارەسەرکردنی داواکارییە کەڵەکەبوو و جێبەجێنەکراوەکانیان بوون.
خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە بەشێکی بەرچاو لە داواکارییەکانیان نزیکەی ١٧ ساڵە بە هەڵپەسێردراو ماونەتەوە و تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێکی کاریگەر بۆ جێبەجێکردنیان نەگیراوەتەبەر.
ئەوان کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ئێران و خاوەن پشکە گەورەکانی لەوان بارەگای جێبەجێکاری فەرمانی ئیمام، کۆمپانیای وەبەرهێنانی گەشەپێدانی مۆبین تراست و کۆمپانیای هاوبەشی گەشەپێدانی ئەلیکترۆنی مۆبین ئێران بە بەرپرسیار دەزانن لە جێبەجێنەکردنی ئەو داواکاریانە.
فەرمانبەرانی ناڕازی داواکارییەکانیان بریتی یە لە
١-جێبەجێکردنی تەواوی ئەرکەکانیان
٢-خەرجکردنی داواکارییە هەڵپەسێردراوەکان
٣-کۆتاییهێنان بە نادڵنیایی.
٤- چەندین داواکاری تریان بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزکردەوە .
هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی ناڕەزایەتییەکان.
گردبوونەوەی کرێکارانی پەیوەندییەکانی بیجاڕ، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی کارمەندانی ئەم کەرتە لە شارە جۆربەجۆرەکان، ڕەنگدانەوەی ناڕازیبوونە لە پڕۆسەی درێژخایەنی چارەسەرکردنی داواکارییەکانی سەندیکا و بژێوی ژیانیان.
