شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان پەلاماری سەر کەمپەکانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ڕژێمی فاشیستی کۆماری ئیسلامی ئێران شەرمەزار دەکات
زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ واتە ڕۆژی ١٧ی تەمووز، جارێکی دیکە هەواڵی مووشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە گوندی زڕگوێزەلە بیست ، کە لەلایەن سوپای پاسدارانی فاشیستی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە. لە ئەنجامدا ٩ نۆ پێشمەرگە گیانیان بەخت کرد ، لەپێناوی ئازادی و بەرابەری دا ، ژمارەیەکی دیکەش لەو تێکۆشەرانە بریندار بوون، هەروەها زیانێکی بەرچاو بە ماڵ و سامان و خەڵکی ئەو ناوچەیەش گەیشتووە.
ئەم جۆرە پەلەقاژە وکردەوە دڕندانەی ڕژێمی فاشیستی ئیسلامی ئێران هەنگاوەکانی لە گۆڕنانی خێراتر دەکات ڕۆژ دوایی ڕۆژ بڵێسەی ئاگری شۆڕش وڕاپەرین لەدەروونی هەر مرۆڤێک لەئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان بەهێزتر و بەگر تر دەبێت کۆتایی ئەم فاشیستە درنەدەیە زۆر نزیکە !

