یاداشتنامەیەی ناڕەزایەتی شوفێرانی تەکسی تایبەتمەند بەچارەسەری کێشەی بەنزین لە شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان !

0

یاداشتنامەیە
بــۆ/   سەندیکایی گواستنەوەی شۆفێران ــ لقی سلێمانی
بابەت ــ یاداشتنامە

ئێمە وەک نوێنەرانی شۆفێرانی  تەکسی ، بە پێویستمان زانی یاداشتنامەیەکتان  ئاراستە بکەین کە پەیوەستە بە بارو گوزەرانی سەختی ژیانی شۆفێرانی تەکسیەوە بەگشتی ، ئەم بارودۆخە دژوارەی ئێستا کە بەرزبونەوەی نرخی سووتەمەنی یە  کاریگەری خەراپ و وێرانکەری   لەسەر کۆمەڵگە بەگشتی ودەروونی شوفێران بەتایبەتی هەیە  و بەهۆی گرانی نرخی سووتەمەنی کاری شۆفێری و بژێوی ژیانی  ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قورس و دژوار کردەوە .
بۆ یە ئێمە داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەین وەک سەندیکایی گواستنەوە ،بێن  دەستێک بن بۆ کەم کردنەوەی ئازار وژانەکانی شوفێران بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و خەراپی شێوازی  دابەشکاری  بەنیزینەوە. داواکارییەکانی شوفێران بریتی یە له :
١ــ ئەگەرکارپێکردنی تەکسی میتەر ، کە لەبەرنامەدا کاری پێبکرێت ، بەم شێوەی تەکسی میتەرە ئەوەی لای شۆفێران ئاشکرا و ڕوونە گەورەترین زیانی هەیە بەنیسبەت کاری شۆفێریەوە .
بەهۆی ئەوەی کە بۆهەرکیلۆمەترێک 300 دینار دیاری  کراوە .
بۆڕوونکردنەوەزیاتر بەنموونە ، ئەگەر سەرنشینێک لەشەقامی مەولەوی سەرکەوێت ، کە شوێنێکە قەرەبالغی زۆرە لە نێو شەقامەکە هەتا سەهۆڵەکەی بگەیەنێت کە نزیکەی 2 کم ، ئەوا دەکاتە 2500 دینار ..
هەر بۆیە داوایی چارەسەری ئەمە دەکەین بەجۆرێک کە بەرژەوەندی ئێمەی شوفێرانی تاکسی ڕەچاو بکرێت.
٢ــ هەرزان کردنی نرخی بەنزین بۆ 450 دینار ، داوا کارین وەک شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی لێبکرێت .
٣ــ زیادکردنی ژمارەی بەنزینخانە حکومیەکانی کەرتی گشتی ، بۆ ٦ بەنزینخانە ، و ٢ دانەشیان تایبەت بکرێت بە تەکسی و پاس ، بۆ ئەوەی ئەو لۆد و قەرەباڵغی وسەرەگرتنەی ئێستا هەیە لەو چوار بەنزینخانەیەدا کەم بکرێتەوه و نەمێنێت و نەختیێک سەرشانی قورسی ڕۆژانەی شۆفێرانی تەکسی و پاس کەمبکرێتەوە ..
لەکۆتاییدا هیوادارین ،ئێوەی بەڕێز وەک بەڕێوەبەرایەتی سەندیکایی گواستنەوە و خودی شۆفێرانی تەکسی ، دەست لەناو دەست بەیەکەوە ، هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە نەخوازراوە وبار گرانیە کە بەرۆکی شۆفێرانی زەحمەتکێش و ڕەنجدەری گرتووە ، کە کاریگەری خوی بەجێ هێشتووە لەسەر ژیانی شۆفێران بەگشتی ..
٢/٨/٢٠٢٠٢٦
لەگەڵڕێزدا

نوێنەرانی شوفێرانی تاکسی

ڕێکخراوی شوفێرانی تەکسی 

Leave A Reply

Your email address will not be published.