شەڕەکانی تر جگە لە شەڕی چینایەتی بۆمانەوەی هەمان‌ جۆر دەسەڵاتی چەوسێنەرە!

0

ئاوات ڕەسوڵ
ئەم بابەتە زۆر هەڵدەگرێت کە زانستیانە وکۆمەڵناسیانە وسیاسیانەی ڕاستگۆیانەی ڕادیکاڵانە شیکردنەوەی بۆبکەین بەڵام هەوڵدەدەم لێرە زۆر بەکورتی وپوختی باسی بکەم بۆتان.:
بەدرێژایی سیستەم ودەسەڵاتی ملهوڕە چەوسێنەرەکانی مێژوویی مرۆڤایەتی و مێژوویی دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەی پارتی ویەکێتی بەردەوام پلان و بەرنامەی چڕ و وردبینانەی زۆریان داڕشتووە جێبەجێیان کردووە لەڕێگەی دەزگا هەواڵگری و پاراستن وزانیارییەکانیان .
هەر بۆ ئەو مەستە پارەیەکی زۆری خەیاڵیشیان بۆ سەرکەوتنی پڕۆژە کوشندەکەیان خەرج کردووە کە لەلایەن بەش و هێڵە دروست کراوەکانیانەوە ناڕەستەوخۆی ناو دەروونی کۆمەڵگە کارییان لەسەرکردووە لەژێر ناوی جۆراو جۆر دا ، هەتا هەمان جۆر ناونیشان و ناوێکیان بەکارهێناوە کە کاریگەری زۆری هەبێت بۆ ڕاکێشانی سۆز و میهرەبانی و ئینسان دۆستی وئازادیخوازی خەڵکی کۆمەڵگەیان .
چەندین دازگا دادەمەزرێنن بۆ سوود وەرگرتن لە کەسانی کۆمەڵناس و دوورنناس و ڕۆشنبیر ونووسەر و ئەدیب و سیاسی ئۆپۆزیسیۆنیان ئەمە سوودەیان‌ بۆ مانەوەی هەمان جۆر دەسەڵاتە نەک ئەنجامدانی چاکسازی وڕیفۆرم سازی !
هەر ئەمەشە زۆرێک لە ناڕەزایەتی و تێکۆشانە جەماوەریی وئۆپۆزیسیۆنەکانی باشووری کوردستان دواجار دەچێتەوە خزمەت وسوودی مانەوەی هەمان جۆر سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەری بنەماڵەکانی تاڵەبانی وبارزانی کۆمەڵگەش زیاتر گیرۆدەی چەوسانەوه ونایەکسانی و سەرکوت و بێکاری وئاوارەیی گەنجان دەبێتەوە!
ئێمە زیاتر سەرنجمان ڕاستەوخۆ دەخەینە سەر شێوە وجۆری ژیانی خەڵکی کوردستان لەمێژوویی دەسەڵاتدارێتی باشووری کوردستان هەر لەبەرەی کوردستانی گۆڕانکاری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم جۆرە ئاڵوگۆڕانە تەنها وەکو ناو بووە لەمەیدانی کارگێڕی و ئیداردانی کۆمەڵگەدا کە سەرنج بدەن ململانێ حیزبی وگرووپەکان هەمان ئامانجی یان هەیە بەڵام بەشێوازی ململانێی هەندێک جار جیاواز .
هەر کرووپ و حیزبە باشترین ئامانجی ئەوەیە زاڵبوونی زیاتری هێزی دەسەڵاتی قەڵەم ڕەوی یە هەروەها بەدەستهێنانی پارەوداهاتی زۆرترە بۆ بنەماڵەکانی باڵای حیزبەکان .
هیچ جۆرە ئامانج ستراتیژێکی تر لەومەیدانە ململانێ یەدا هەستی پێناکرێت .
ئەم جۆرە ململانێیانەش زیاتر کوشتنی هێزی ژیان و گەشەدانی دیموکراسی و ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی ومرۆڤ دۆستی وژینگە دۆستی کۆمەڵگەیە .
هۆکاری ئەوەشی ئەوەیە کە تائێستا نەتواندراوە ئەڵتەرناتیڤی ئەم جۆرە ململانێیانە لەکۆمەڵگە هەنڴاوی بۆبندرێت چونکە زیانی بۆ پایەکانی سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەری بنەماڵەکانی باشووری کوردستاندەبێت بۆیە یەکێتی وپارتی هەموو هەوڵێک دەدەن ئەم جۆرە ئەڵتەرناتیڤە لەکۆمەڵگەدا سەر دەر نەهێنێت و کۆمەڵگە بەلای خۆیدا کێش نەکات .
ئەڵتەرناتیڤی دروستی گۆڕانکاری تەنها خەباتی چینایەتی یە چونکە ئۆتۆماتیکی لەگەڵ گەشەدانی ئەم جۆرە تێکۆشانە هەقخوازانەیە کۆمەڵگەی باشووری کوردستان بەرەو باشتر هەنگاو دەنێت .
سەر قاڵکردنی کۆمەڵگە بە ململانێ یەکانی تر بەمانای دوور خستنەوەی فشارەکانی واقیعی سەر سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەرە .
نیشاندانی دیموکراسی ومافەکان بە تارمایی ڕەش و کوشندە یان سەر قاڵکردنی ڕاگەیاندنەکان به ململانێ دینی و نەتەوەیی و شارو ناوچەیی وحیزب وگروپە جیاوازەکان ڕێک هەمان ئامانجی دەسەڵات بەدەست دەهێنێت کەفرامۆش کردنی چارەسەرکردنی کێشەی هەبوونی هۆکارەکانی برسێتی وبێکاری و سەرکوت و چەوسانەوەکان دێت .
لەلایەک دەسەڵات خۆی ئۆپۆزیسیۆنی ساختە بۆ ساز کردنی هەمان جۆر ململانێ وشەڕکردنی میدیایی دەخاتە بازاڕی کۆمەڵگەوە لەلایەکی تر هەر هەنگاوێکی خەباتی چینایەتی گەشەبکات سەرکوت وپەرتەوازەی دەکات .
هەر گرووپ و حیزبێک گرنگی بەخەباتی چینایەتی بدات ڕێگای جۆراوجۆر دەیانەوێت تێکەڵ کێش و ئاراستەیی هەمان جۆر ململانێکانی بکرێت .
هەر بۆیەئەبزوتنەوەی گۆڕان پێیدا دەڕۆیی ،نەوەی نوێ و ڕەوتی هەڵوێست و ئیسلامی و لایەنەکانی تر بە شێوازی چیاواز بەڵام هەمان ڕێگادا ئاراسته دەکرێن لەجۆری سیاستیاندا .
بۆیە پێم سەیر نییە لە ڤیستیڤاڵی گوند و عەشیرەتەکان زیاتر خەڵک دەبێتەوە وەک لە کۆبونەوەی حیزب وگرووپە بەناو ئۆپۆزیسیۆنەکاندا لەشەقامەکاندا چونکە هەمان ئامانج وهەمان بەرگریکاری جۆری سیستەمن لەواقیعی ژیانی خەڵکی کوردستاندا .
دەر ئەنجام باشتر سەرنجمان تەنها لەتێکۆشانی چینایەتی بێت کە لەتێکۆشانی هاودەنگیدا بۆ ئیدارەدانی شورایی شەڕو تێکوشانە ڕەواکانمان درێژەی پێبدەین .
هەرچی بۆتە بەرپرسی شارە کان هەموویان دزو گەندەڵ وچەوسێنەرو سەرکوتکەر بوون ،هەریەکەیان لەماوەی چەند ساڵێکدا بونەتە خاوەن پارە و ئەپارتمان و زەوی وسەیارەی جوانی مۆدێل جۆری ژیانی خەڵکی کرێکارو دەست فرۆشانی زەحمەتکێش ڕۆژ دوایی ڕۆژ خەراپتر وهەژار دەبێت وگەنجان ولاوانیشی ناچاری ئاوارەی وڵاتان دەکرێت.
ئێوە کەدڵسۆزی خەڵکن جارێ شەڕی نەمانی چەوسانەوە و نایەکسانی یەکان بکەن نەک شەیدابوون بە گۆڕینی شێوەی کەسەکان و حیزبەکان .
نابۆ ستەمگەر
بژی تێکۆشانی هاودەنگی ئیدارەدانی شورایی
Leave A Reply

Your email address will not be published.