“شار” بە بێ حوسێن عارف

0
ڕزگار عومەر
یەکەم بەرکەوتنم لە گەڵ بەرهەمی مامۆستا “حوسێن عارف” ڕۆمانی “شار” بوو، نیوەی هەشتاکان ئەم ڕۆمانە یەکێك بوو لەو کتێبانەی کە بابەتی لاوانی یاخی و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی بوو.
ڕۆمانی شار کە دەست بە خوێندنەوەی دەکەیت ناتوانی دەست هەڵگریت لە خوێندنەوەی تا تەواوی دەکەیت.
خەڵکێکی زۆر گلەیی لەوە دەکەن کە چوار دەوری تەرمەکەی لە مزگەوت و لە گؤڕستان ژمارەیەکی زۆر کەم خەڵکی لێ بووە، دەڵێن “چۆن دەبێ ئەدیبێکی ئاوا گەورە” بەو جۆرە بەجێمان بهێڵێ؟”
ڕەنگە هۆکار زۆربن، ئایا بەراوردکاری مردنی ئەدیبێك و بەرپرسێك یان کۆنە جاشێك ئەم حەسرەتە دادەمركێنێتەوە؟ پێم وانیە. میزاجی خەڵك و هەڵوێستەکانیان لە شین و شادیەکان پەیوەندیەکی زۆری بەوە هەیە کۆمەڵگە خۆی بەر لەمردنی ئەو “کەسە” چ پلەو پایەکی بۆ دانابوو؟

 

ئەو مەیدانە ئەو کەسایەتیە تیادا “کەسایەتی”بوو ئایا مەیدانی “دەسەڵات” بوو؟ مەیدانی “ئابوری” بوو؟ یان “ئاینی” بوو؟
بەشی زۆری کۆمەڵگە؛ نازانێ بزوتنەوەی “روانگە” ی ئەدەبی لە حەفتاکان یانی چی؟ خەڵکێکی زۆر نازانن ڕۆمانێك هەیە بە ناوی “شار”، نووسەرێك هەیە بە ناوی “حوسێن عارف” چونکە ئەم کۆمەڵگەیە بەشە زۆرەکەی لە ڕێگەی جۆراو جۆرە بەجۆرێك شێوێندراوە کە مەیدانی مێژوو، ئەدەب، نوسەر بەهای نەماوە.
بەر لە ناشتنی حوسێن عارف کلتورێکی گەورەتر نێژراوە، بەر لە مردنی حوسێن عارف “رابردوویەك” پڕ لە بەها نێژراوە، ئەم “دڵرەقیە” کۆمەڵگە خۆی دروستی نەکرد، بەڵکو لە پڕۆسەیەکی دورودرێژدا حوکمڕانی ناوخۆ بە پلە یەك و ڕەهەندە گشتیەکانی شەپۆڵە جیهانیەکانی بە “هیچ” کردن و بە “شمەك” کردن دروستی کرد.
Leave A Reply

Your email address will not be published.