بەشێک لە داواکارییەکانی شوفێرانی ناڕازی جێبەجێ کرا لە شاری سلێمانی !

0

 سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چەند نوێنەرێک لە شوفێرانی ناڕازی بەمەبەستی پێدانی یاداشتنامەیەکی داواکاری پیشەیی یان ئاراستەی سەندیکای شوفێرانی سلێمانی کرد .

 

لەئەنجامدا  سەندیکا هەستا بە ئەنجامدانی جێبەجێکردنی چەندن داواکارێکی شوفێران هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێرانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە نزیك تاسڵوجە بەنزینخانەی (شاوان) بۆ پێدانی بەنزینی حكومی بە هێڵی پاسەكانی تاسڵوجە و ڕاپەڕین و بەكرەجۆ دیاری كراوە و داوای لیستی پاسەكان كراوە و هەوڵیش دەدەین لە سنووری هێڵەكانی تریش بەنزینخانە بۆ پاسەكان دیاری بكەین تاكو بەنزینی ٧٥٠ دیناری وەربگرن.

 

هەروەها ئازاد ئەحمەد وتیشی، “لە هەوڵداین بۆ دیاری كردنی چەند بەنزینخانەیەك بۆ تەكسییەكان تاكو بەنزینی ٧٥٠ دیناری لێ‌ وەربگرن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕەنگە دوو بۆ سێ‌ بەنزینخانە دیاری بكرێت بەپێی سنووری هێڵەكان بۆ پێدانی بەنزینی حكومی بە تەكسی و پاسەكان.

سەرۆکی سەندیکا شوفێران ئاشكراشی كرد، ئەو سێ‌ بەنزینخانەیە یەكێكیان لەسەر ڕێگەی تاسڵوجەیە بەناوی (شاوان) و یەكێكیل دابین دەكەین لەسەر ڕێگەی عەربەت و یەكێكی دیكەش لەسەر شەقامی ٦٠ مەتری بێت.

 

جەختیشی كردەوە، ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داهاتووەوە بكەوێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە. سەرۆكی سەندیكای شۆفێران وتی، “تا ئێستا لە سلێمانی نرخی گواستنەوەی پاس هەر ٧٥٠ دینارە و زیاد نەكراوە بەهیچ شێوەیەك”.

لە سلێمانی دوو هێڵی گواستنەوەی پاس هەیە، كە ١٧٥٠ پاس لەخۆدەگرێت.

ئەوەی شایانی باسە  شۆفێرانی تەکسی لە یاداشتێکدا داوایان کرد ژمارەی بەنزینخانە حکومییەکان زیاد بکرێت و بەنزینیان بە 450 دینار هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق پێبدرێت.

 

**جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە بەرهەمی هاوخەباتی یەکگرواتەی شوفێرانی ناڕازیی یە هەر بۆیە ئێمە وەکو ئەڵتەرناتیڤی شورایی  دەست خۆشیان لێ دەکەین بەهیواین لە هەنگاوی یەکگرتوانەی هاودەنگی ناڕەزایەتی داهاتوویاندا زیاتر سەرکەوتووبن لەگەشەدانی هاودەنگی بەرزکردنەوەی  ماف و خواست وداواکارییە ڕەواکانیان.

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.