بەیاننامەی ناڕەزایەتی فەرمانبەران و مامۆستایانی گەرمیان ​ڕای گشتی.. دەزگاکانی ڕاگەیاندن.. لایەنە پەیوەندیدارەکان

0
​دوای تێپەڕبوونی زیاترلە دوو ساڵ بەسەر دەرچوونی بڕیاری فەرمی بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەراندا، تا ئێستا هیچ پارچە زەویەک لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دابەش نەکراوە.
ئێمە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، کە هەمیشە پێشەنگی قوربانیدان بووین، چیتر لەم غەدر و کەمتەرخەمی و بەڵێنە بێ بنەمایانە بێدەنگ نابین.
​ دواخستنی ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی زیاترلە دوو ساڵ هیچ ناوێکی نییە جگە لە کەمتەرخەمی و خەمساردی بەرپرسانی ناوچەکە بەرامبەر بەم چینە زوڵملێکراوە.
​بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین:
​١. مۆڵەتی کۆتایی: ئێمە وەک مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان (کەلار .
کفری . ڕزگاری ) مۆڵەتی کۆتایی دەدەینە سەرۆکایەتی شارەوانیەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوەکو ڕێکەوتی ١ (١٥ / ٧ / ٢٠٢٦) کە بە کرداری دەست بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بکەن.
​٢. بایکۆت و خۆپێشاندان: ئەگەر تاوەکو ئەو بەروارە داواکارییە ڕەواکەمان نەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە توندترین شێوە هەڵوێستی مەیدانیمان دەبێت؛ دەرگای فەرمانگەکان دادەخەین بایکۆتی گشتی ڕادەگەیەنین و دەست بە خۆپێشاندانی سەرتاسەری دەکەین.
​بەربەستە کارگێڕییەکان و پاساوە بێ پاساوەکان چیتر لای ئێمە بڕوای پێ ناکرێت. بەرپرسیارێتی هەر گرژی، پەککەوتنی دەوامی فەرمی و ئاڵۆزییەک کە لە دوای ئەو بەروارە دروست دەبێت، ڕاستەوخۆ دەکەوێتە ئەستۆی شارەوانی و ئیدارەی ناوچەکە.
​یا مافەکانمان بەدەست دەهێنین، یان شەقام دەکەینە حەکەم!
​لیژنەی داکۆکی لە مافی فەرمانبەران و مامۆستایانی گەرمیان
٣ی تەمموزی ٢٠٢٦
Leave A Reply

Your email address will not be published.