بەنرخە ڕووبەڕووی کەسانێک ببیتەوە کە شانبەشانی تۆ دەڕۆن، بە میهرەبانی، کە بەبێ حوکمدان گوێ دەگرن، بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچ شتێک بکەن لە بەرامبەردا…

ئێمە ژیانمان بە هەوڵدان بۆ بەهێزبوون بەسەر دەبەین، تا ئەو ڕۆژەی تێدەگەین کە هێزی ڕاستەقینە لە پەیوەندییەوە لەدایک دەبێت، لەو پەیوەندییەوە کە کەسێکی تر دەستی بۆ درێژ دەکات نەک زاڵ بێت بەسەرماندا، بەڵکو تەنها بۆ ئەوەی ڕێگاکەمان پیشان بدات.
لەناو ئێمەدا دەرگاگەلێک هەن کە تەنها نیگای میهرەبانی کەسێکی تر دەتوانێت یارمەتیمان بدات بۆ کردنەوەی، ئەو نیگایە بەناوبانگەی ڕۆح، دەروون ، “کاریگەری ئاوێنەیی”.”درەوشاوەیی “
لە گروپێکی هەڵبژێردراو و دڵسۆز و زیندوودا، دەمامکەکان دەکەونە خوارەوە و نامێنن ، دڵەکان سووک دەبن و ڕاستییەکان سەرهەڵدەدەن ،لەبەرئەوەی متمانەبوون گەشە دەکات.
ئێمە بۆمان دەردەکەوێت کە لاوازییەکانمان لاوازی نین بەڵکو پردن، گرفت و کێشە و ناخۆشی یەکانمان دەرفەتی فێربوونن، سنووردارکردنەکانمان ئاسۆی نوێن… فێردەبین کە بە هاوبەشکردن ئازارەکان دەگۆڕێت، و بەرەو هاوبەشکردنی خۆشی گەورەتر و گەشاوەتر وباشتر.
پاشان وەک سیحر ئاسا گۆڕانکاری ڕوودەدات: هەر مرۆڤێک گەشە دەکات، وزەی هەمووان هەڵیدەگرێت.
وە لەم ساتانەی نیعمەتدا، ڕاستییەکی زۆرجار لەبیرکراومان با لە بیربێت:
“ئێمە هەرگیز ئەوەندە بە قووڵی بیرمان لەخودی خۆمان نەکردۆتەوە وەک کاتێک ڕێگە بە خۆمان دەدەین پێکەوە بین.”
هیوای دەرفەتێکتان بۆ دەخوازم کە پەیوەندیتان لەگەڵ کۆمەڵە هەرەوەزکاری یەکان و دەستەجەمعییەکانتان هەبێت، ئەو فەزای دەگمەنەی کە دەتوانن گومانەکانتان، برینەکانتان، ترسەکانتان لابەرن ، بەڵام بوێربن وئازابن خەونەکانتان تێیدا هاوبەش بکەن.
بازنەیەک کە هەست بە متمانەیەکی زۆر دەکەیت کە بە تەواوی خۆت بیت، چونکە هەندێک گۆڕانکاری لە تەنیاییدا سەرهەڵنادەن، بەڵکو لە پەیوەندیدا سەرهەڵدەدەن…
ئاواتەخوازم ئەو هێزو و ڕۆحانە بدۆزیتەوە کە بەرزت دەکەنەوە و ئیلهامت پێ دەدەن و بیرت دەخەنەوە کە تۆ کێیت کاتێک لەبیرت دەچێتەوە.
گەشەکردن گەشتێکی کەسییە، بەڵام هەندێک جار پێویستە ئەزموونی هێزی کۆمەڵکاری و هاوبەشی دەستەجەمعی بکرێت بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچین.
بە هەموو خۆشەویستیمانەوە
#هێزی بەکۆمەڵ #بەهێزی پەیوەندی #ڕەسەنایەتی #گۆڕانکاری ناوەوە #گەشەکردن بەیەکەوە #متمانە بەخۆبوون.
وەرگێڕانی
ئاوات ڕەسوڵ