سویسرا میوانداریکردنی تاران و واشنتۆن ڕەتدەکاتەوە !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ سویسرا
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی ئەو دانوستانەی ڕاگەیاند کە بڕیار بوو لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئاگاداری سویسرا لە هاوینەهواری شاخاویی “بۆرگنستۆک” بەڕێوەبچێت.
بەپێی زانیارییەکان ئامانجی ئەم کۆبوونەوانە بەئامانجی هەنگاوی گفتوگۆی دوو قۆڵی بووە بۆ جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن .
ڕاگەیاندنەکانی ئەوروپا ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکان بەهۆی ئەوەیە کە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەردانی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ سویسرا هەڵوەشاوەتەوە، کە بڕیار بوو لە گەڵ دانوستانکارانی ئێران کۆببێتەوە بەڵام ئەم کۆبونەوەیە ئەنجام نادرێت .

لەسەر هەمان بابەت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی داوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە ئاشکرا بکات و بڕیارە بینێرێتە کۆنگرێس بۆ پێداچوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان کە لە ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە یەکلاکردنەوەی دۆسیە ئاڵۆزەکان ــ کە لە پێشەنگیاندا بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانە ــ دواخراوە بۆ دانوستانە بەرفراوانەکان کە بڕیارە ٦٠ ڕۆژ بخایەنێت.
لەئێستادا بەتەواوی ڕوون نییە کەئایا ئەم ڕێکەوتنەی ئەمریکا وئێران سەرکەوتوودەبێت وکۆتایی بەجەنگ نێوان ئەو دوو ودەوڵەتە دێت یان تەنها چاوەڕێی بەرێکردنی کات دەکەن بۆئەوەی کە دەست بە جەنگ وکاولکاری بکەنەوە .!!