هاودەنگمان بن لە تێکۆشانی ئازادی بۆ هاوڕێ ڕێبوار عارف ،پێویستە دەست بەجێ ئازادبکرێت !

0


ئێمە وەک تێکۆشانی هاودەنگی بۆ ئیدارەدانی شورایی و شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان  داوایی دەستبەجێ ئازادبوونی هەڵسوڕاوی سیاسی ئازادیخوازو چالاکوانی ناڕەزایەتی یەکانی باشوری کوردستان هاوڕێ ڕێبوار عارف دەکەین .

بە دەسەڵاتداران دەڵێن هەرگیز لە ڕێگەی سەرکوت وملهوڕی یەکانتان ناتوانن درێژە بەتەمەنی فەرمانڕەوایی زۆرەملێیانەتان  بدەن ،لە قۆناغی ئێستا دا چەندەها کێشە وگرفتان بۆ خەڵکی کوردستان سازکردووە ،لەگەڵ درێژەدانتان بە بێکاری ونەبوونی کارەبا وئاو و خزمەتگوزاری یەکان وهەبوونی برسێتی وهەژاری وگەندەڵی ودزییەکانتان  وئاوارەکردنی گەنجانی بێکار بەردەوامیشن لەسەرکوت و چەوسانەوەی زیاتر .

دڵنیابن لەوە  ڕۆژ دوایی ڕۆژ ناڕەزایەتی یەکان وەک کڵپەی ئاگر پەرە دەستێنێت لەدەروونی هەر گەنج ولاوێکی باشوری کوردستاندا ، لە هەر فرەسەتێکدا خەڵکی ناڕازی هێزی هەقخوازانەی یەکگرتوانەی خۆی دێنێتە مەیدان ئەم سیستەم ودەسەڵاتە گەندەڵ وچەوسێنەرەتان بەسەردا دەڕوخێنێت .

هەربۆیە باشترە هەرچی زووترە دەست هەڵبگرن لە سەرکوت و زیندانیکردنی چالاکوانانی ناڕەزایەتییەکان ، ناکرێت بەهۆی دژایەتی کردنی دزی وگەندەڵی یەکانتانەوە و داواکاری ماف وژیانێکی باشترەوە هەڵسوڕاوانی ناڕازی زیندانی بکەن .

 ئێمە داوا لە تەواوی لاوان وگەنجان وخەڵکی ناڕازی وکرێکاران و مامۆستا وفەرمانبەران و خەڵکی ئازادیخوازو یەکسانیخواز دەکەین هاودەنگی ئەم جۆرە تێکۆشانە مەدەنی یە بن بۆ ئازادبونی هاوڕێ ڕێبوار عارف. 

لەکاتێکدا حکومەتی عێراق پڕوپاگەندە بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی ودزییەکان دەکات و ڕۆژانەش بەرپرسانی گەندەڵ ودز ڕاپێچی لێپرسینەوە و زیندانەکانی دەکات.

بەڵام لەکوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی حکومەتی عێراقەوە هەنگاوی دژە ئازادی ودژە ئینسانی زیاتر دەنێت کە چالاکوانێک زیندانی دەکات کە لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی فاشیستی ڕابردوودا بەهۆی ڕادیکاڵبوونیان لەدژایەتیکردنی کردەوەکانی فاشیزم وبێ مافی یەکان زیندانیکراوە و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە ، کەچی لەقۆناغی ئێستادا جارێکی تر بەهۆی دژایەتی بێ مافی ودزی وگەندەڵی یەکانەوە ڕاپێچی زیندانەکانی شاری سلێمانی دەکڕیت .

ئێمە لە تێکۆشانی هاودەنگی بۆ ئیدارەدانی شورایی  و شورایی هاوپشتی خەڵکی کورستان داوا لەسەرجەم ئەوانەی کە دڵیان بۆ ئازادی وژیانێکی پڕ لەشکۆی ئینسانی لێدەدات هاوپشت و هاودەنگمان بن بۆ ئازادبوونی هاوڕێ ڕێبوار .

نا بۆ ستەمگەر
ئازادی بۆ ‌هاوڕێ ڕێبوار عارف
نان کار ئازادی ئیدرەدانی شورایی

 

– تێکۆشانی هاودەنگی بۆ ئیدارەدانی شورایی

– شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان 

 

 

#ئازادی_بۆ_هاوڕێ_ڕێبوار_عارف_لەسلێمانی_بەهۆی_دژایەتی_گەندەڵی_دزی_زیندانیکراوە .
#نان_کار_ئازادی_ئیدارەدانی_شورایی

٥/٧/٢٠٢٦

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.