شوریەکان و کلدانیەکان ئەبێ گوێیان لێ بگیرێت.

0
ڕزگار عومەر
زەوت کردنی زەوی و زاری ئاشوریەکان وکلدانیەکان کەیسێکی تازە نیە، بەڵام سەر لەنوێ زەویتریان لێ زەوت کراوەتەوەو ئەم زوڵمە لە ژێر هەر بڕو بیانویەك بێت دەبێت کۆتایی بێت و مافەکانی خۆیان وەرگرنەوە.
چەندین ساڵ بەر لە ئێستا هەندێ لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئیشی زۆر جدیان لەسەر ئەم بابەتە کردو بەشی زۆریان بە داتا دۆکیۆمێنت کرد، بە تایبەتی ڕێکخراوی “ئاشتی و ئازادی” کە کۆمەڵێ ڕاپۆرت و داتای سەلمێنراوی لەسەر ئەم کەیسە کراوەیە کۆکردەوە.
ئاشوریەکان و کلدانیەکان، ئیزیدیەکان، یەکسان و شان بەشان وەکو کورد خاوەن ماڵن، ئەوانەی زەویان لێ تاڵان دەکەن بەهرەمەندن لە هێزو دەسەڵات، بەڵام دەرکەوت ئەم بێدەنگی شکاندنە (کە سەدایەکەی زۆر گەورەتریش دەبێت) هیچ چارەسەرێکی نیە بێجگە لە گەڕاندنەوەی مافەکانیان.
لە دڵەوە سەرکەوتن بۆ ئەم بزوتنەوەیە، گەراندنەوەی ماف دەخوازم.
Leave A Reply

Your email address will not be published.