تاوانەکان بەهۆی هەبوونی سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەرەوەیە!

0
ئاوات ڕەسوڵ
پێش ئەوەی کە جۆری تاوانەکان بگێڕندرێتەوە بۆ کردەوەی تایبەتی وکەسێتی پێویستە شیکردنەوە بۆ هۆکاری جۆری ئەنجامدانی تاوانەکان بکرێت. کەئایا سیستەم ودەسەڵاتی باڵای کۆمەڵگە لەکوێی خوڵقاندنی هۆکارەکانی ئەنجامدانی تاوانەکانی کۆمەڵگەدایە؟
کێشەی گەورە ئەوەیە کە تەنها هۆکاری تاوانەکان بێگریندرێتەوە بۆ کەسێتی وخانەوادەیی و فەرهەنگی ناوچەیی و کەلتوری یەکان کە بە گێڕانەوە بۆ جۆری ئایین ونەتەوە و ڕەگەز پێوانەبکرێن ئەم جۆرە لێکدانەوە وشیکردنەوانە ڕێک خزمەت بەجۆری تاوانەکان دەکات و بیانوێکی کوشندە بۆیان دەهێنێتەوە!!
کاتێک کچێکی ١٥ ساڵان بەهۆی ڕەتکردنەوەی هاوسەرگیری کوژرێت .
ئەم کچە تازە لەگەشەی ژیانی دایە کە تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی (کەوسەر بەشار) لە ناحیەی نەهروانی ڕۆژهەڵاتی بەغدا، لەسەر دەستی مام و ئامۆزاکەی بە شێوەیەکی پڕ لە کینە و دڕندانە کوژرا.
​بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هۆکاری کوشتنی کەوسەر تەنها ئەوە بووە کە ڕەتیکردووەتەوە، هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەیدا بکات.
بکوژەکان بە شێوازێکی زۆر دڕندانە تاوانەکەیان ئەنجامداوە، کار گەیشتووەتە ئەوەی هەردوو دەستی بڕنەوەو بە تەور لە کەللە سەری بدەن و بەوەش دڵیان تێر نەخواتەوە، سێ فیشەک لە دڵی بدەن.
ئەم جۆرە تاوانە دڕندانەیە لەکۆمەڵگەی عێراق و کوردستان هاوشێوەیان زۆرە بەتایبەتی لەدوایی ساڵانی ١٩٩١ هەتا ڕۆژانی ئەمڕۆ .
ئەگەر سەیری گۆڕی بێ ناونیشانەکان لەشارەکانی کوردستان بکەن باشتر ئەمە دەسەلمێندرێت !
هەر لە کوژرانی دوو خوشک بەدەستی تاوانبار سالە مزەلی کە بەهاوکاری جەلال تاڵەبانی پارێزکاری لەتاوان بارکرا .
لوت بڕینی کەژاڵ خدر لەناوچەی ڕانیە لەلایەن کەسوکاری یەوە .
کوشتنی دڕندانەی دوعا و چەندەها وسەدەها ژن و کچی تر بەناڕەوا لەشارو شارۆچکە ودێهاتەکانی کوردستان و عێراق .
هەموو هەریەکە لەو تاوانانە لەئەنجامی هەبوونی سیستەم ودەسەڵاتێکی دڕندانە و فاشیستانەی سەرمایەداری یەوە کە بە باگراوندی گەڕانەوەی هۆگربوونی بەیاسا خێڵگەراکانی دەسەڵاتی چەوسێنەرەوەیە .
لەژێر دەسەڵاتی بنەماڵەفاشیستەکانی دەسەڵاتدا چەندە تاوانکارانی بکوژانی کچان و ژنان و ئازادیخواز ویەکسانیخوازانیان دڵدەداوە وپاڕێزگاریان لێدەکرێت یاساکان بەئارەزوویی ئەو تاوانبارانە یارییان پێدەکرێت و دەگڕدرێن و دادگایی کردنیان فرامۆش دەکرێت.
بەرپرسانی باڵای دەسەڵات لەعێراق وکوردستان بەشێکی زۆریان بەئارەزووی خۆیان بۆ دامرکاندنەوەی جنسی وسێکس خۆیان سوکایەتی و ئەشکەنجەی دەروونی وجەستەی کچان وژنان دەدەن .
هەریەکەیان چەندین ژنەیان هەیە لەژێرناوی جۆراوجۆردا .
خودی سیستەم ودەسەڵاتە بەرپرسی یەکەمە لە ئەنجامدانی سەرجەم تاوانەکارییەکان هەرئەمەشە لەناو زیندانەکانەوە چیرۆکی گەلێک ناخ هەژێن و دژە ئینسانی دەبیستین ، فڵان زیندانی بڵاوی کردەوە کە بتڵی بیسی بەکۆمی هەڵگیراوە یان فڵانی تر بڵاوکردەوە لەناو دادگا کە بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە لەپیاوێتی خراوە .
جگەلەوەی هەواڵی سووتاندن بەهۆی بۆمب و تەقینەوەکانی دەسەڵاتی باڵادەستەوە کەبە تانک و دەبابە چۆتە ناوشار وشارۆچەکانەوە گەنجان ولانانی ناڕازی خۆپیشاندەری کوشتووە .
جگەلەوەی خۆسووتاندنی لاوێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم مایک وکەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەشاری هەولێر بەهۆی وەڵام نەدانەوەی بەماف وداواکارییەکانی پەنابەرێتی لەکوردستان .هەروەها جگە لەچارەسەر نەکردنی غەزال لەدوایی برینداربوونی بەهۆی بۆم وهێرەشەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران لەنەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی .
جگە لە هێنانی سوپای داگیرکەری ڕژێمی ئیسلامی ئێران و تورکیا بۆکوردستان و جگە لەزیندانی کردن وتیرۆرکرانی چەندەها کەس لەژن وپیاوی ئازادیخوازو یەکسانیخواز لەعێراق وکوردستان .
هەروەها جگە لەدرێژەدانی بێکاری ونەدانی هەقدەست ودواکەوخستنی موچەی فەرمانبەران وچەندەها کردەوەی دژەئازادی و دژ بەمافە ئینسانی یەکان .
ئەم دەسەڵاتە لەعێراق و کوردستان بەهۆی باڵادەستی بنەماڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی ومالیکی و سەدر و عەلبوسی و فڵان وفڵان سەرۆکی عەشیرەت و خێڵ ئەم کۆمەڵگەیان لەعێراق وکوردستان لەجەهەنەم ئاسا ڕاگراتووە .
بەچەندەها بنەماڵەی فاشیست ودژە ئینسانیان بەرهەم هێنانەوە کەڕۆژانە پەلاماری خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش دەدەن وشکۆ و کەرەمەت و بەهای ئینسانی تێکدەشکێنن ولەناوی دەبەن .
چارەسەر :
بۆ ڕزگار بوون لەو جۆرە چەوسانەوە ونایەکسانی یە پێویستمان بەتاکە ڕێگایەکی دروستی ئینسانی یە ئەویش گەشەدانی هاوخەباتی چینایەتیمانە کە بتوانێت لەتێکۆشانی هاودەنگی دا ڕەگ و ڕیشەی تەواوی ئەو سیستەم ودەسەڵاتە چەوسێنەرو بۆگەن ودڕندەیە لەناوبەرێت لەجێگەیدا شکۆ وماف و ئازادییەکان بەرهەم بهێندرێت ولەدایک بێت .
بەدڵنییایی ئەم هێزە بەرەو ڕێکخراو بوون دەچێت ئەرکمانە گەشاوە وهاودەنگی بین هەتا هەرچی زووتر کۆمەڵگە لەبەرژەوەندی خەڵکی کرێکارو خەڵکی ناڕازی دا وەربچەرغێت کە باوەڕییان بە کەرامەت و ماف وئازادییەکان هەیە .
نا بۆستەمگەر
بەدی بێت ئیدارەدانی شورایی
Leave A Reply

Your email address will not be published.