بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە لەزیندانی شاری سلێمانی پێشمەرگەیەکی زیندانیکراو قۆڵی دەردەهێنن !!

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / سلێمانی / شانیار جەبار
بە پێی سەرچاوەی زانیارییەکان  پێشمەرگەیەکی  لالەزار بەناوی کارزان ئەحمەد  لە ژێرئەشکەنجەی هێزەکانی ئاسایشی یەکێتی  لەشاری سلێمانی قۆڵی دەردەهێنن.
ئەوەی شیاوی باسە کەسوکاری ئەو پێشەمەرگە زیندانیکراوە لەنامەیەکی کراوەدا بۆ مافی مرۆڤ کونسوڵخانەکان نەتەوەیەگرتووەکان بۆ داواکاری گشتی و ڕۆژنامەنوسان داواکاری ونوسراوێکیان بڵاوکردۆتەوە کە داوا دەکەن هەرچی زووترە  فریای گیراوانی لالەزار بکەون لە ژێر ئەشکەنجەی  زۆردان . 
سەرچاوەیەکی باڵا لە کانی گۆمە  دەڵێت /
براکەم لە سەرەتاوە کە گیراوە قۆڵی دەرچوە لەژێر لیدان و ئەشکەنجە و هەڵواسینا
دواتر٩ مانگە بەو ئازارەوە ئەتلیتەوە و دوینی بردویانە بۆ ئەنوەر شێخە بۆ عەمەلیات بەزەختیکی زۆر
دواتر دکتۆرەکە وتویەتی ئەبیت لەژێر چاودێریا بیت و تا مانگیک نەجولێت بەڵام هیشتا بەنج بەری نەیاوە بردویانەتەوە بۆ کانی گۆمە بە ئازار و بەنجەوەیە لە دوینی شەوەوە. 
Leave A Reply

Your email address will not be published.