لە ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی گەشەدانی هاوخەباتی یە بۆ هێنانەدی یەکسانی بانگەواز دەکەین ،با هەڵوێستەکان بۆ پشتیوانی سەرکەوتنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بێت

ئاوات ڕەسوڵ
لە ساڵیادی ٨ی ئازار دا ،کە ڕۆژی جیهانی گەشەدانی تێکۆشانی هاودەنگی یە بۆ هێنانەدی یەکسانی.
بانگەوازی خەڵکی ستەمدیدەی ئێران وکوردستان دەکەین کە باشتر ودڵسۆزانە پشتیوانی سەرکەوتن و هێنانەدی شۆڕش وتێکۆشانە هەقخوازانەکەی ژن ژیان ئازادی لەئێران وکوردستان بکەن کە ئەم شۆڕەشە درێژکراوەی خەباتی جەماوەرییە کە لە ئازار وژانەکانی چەندەها ساڵەی ژیناکانەوە بڵێسەی دەدرەوشێتەوە .
ئەم شۆڕشە لە ئاه وناڵەی ئازارەکانی دایکێکی لەسێدارەدراوەوە و لەزیندانیکراوێکی ئەشکەنجەدرەوە و لە ئازار وژانی کارگەرێکەوە کە هەقدەست و بیمەکەی پێنادرێت یان دوا دەکەوێت بڵێسەی شۆڕش دەدرەوشێتەوە لەدەروونی چەوساوە و ئازاردرەوەکانی ئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستانەوە .
هەر چەند ڕۆژ و هەفتە پێش ئێستا زۆرترین لەشارەکانی ئێران هاتنە سەر خیابانەکان بەدەنگی بەرزیان گوتیان نا بۆ دیکتاتۆر . نابۆستەمگەر .
کەوایە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت تەنها جەنگی نێوان دوو یان سێ دەوڵەت نییە ! بەڵکو پێشتر خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی جەنگی خۆی لەشەقام و خیابانەکانەوە ڕاگەیاندووە دژ بە دەسەڵات و ڕژێمی ئیسلامی ئێران .
ئەگەر ئێستا ململانێ و شەڕێکیش هەبێت لە نێوان ئەو دەوڵەتانەدا دەبێت بارودۆخ و ململانێکانیان وەرچەرغێندرێن بەرەو ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ئەویش دیارو ڕوون وئاشکرایە تەواوی خەڵکی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی ئێران ڕووخان و نەمانی ئەو ڕژێمە دڕندەیان دەوێت.
کەوایە بێ دوو دڵی پێویستە بەهەر جۆرێک وشێوازێک بێت هاودەنگ وپشتیوانی لەڕووخانی ئەوڕژێمە فاشیستەئیسلامیەدابین لەناوچەکەدا بکەین .
لە ئەوروپا دانیشتووە خۆی بەشیکەرەوەی سیاسی چەپ وکۆمۆنیست یان نەتەوەی و دینی دەزانێت لەبەرژەوەندی ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێراندا هەر وەک سەدەی ڕابردوو دەڵێ نا بۆجەنگی ئەمریکا وئیسرائیل وئێران لەکاتێکدا هەمان ڕژێمی ئیسلامی ئێران فاشیزمانە بەدرێژایی تەمەنی بەردەوامە لەجەنگ لەبەرامبەر بە خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان کەمترین ماف وئازادی بەخەڵک ڕەوا نابینێت و خەڵک بەهۆی هەژاری وبێکارییەوە ئەندامانی جەستەیان دەفرۆشن بۆئەوەی بژیوی ژیانیان دابین بکەن لەهەمان کاتیشدا ڕێگا بە ناڕەزایەتی و هیچ جۆرە گۆڕانکارێک نادات ئازارو ئەشکەنجەی خەڵک بە زیندانیکردن ولەسێدارەدانیان یاخود بە کوشتنی کۆڵبەرانی زەحمەتکێش دەدات ئەمەش هەر جەنگێکی کوشندەیە بەرامبەر خەڵک هیچی کەمتر نییە لەم جەنگەی ئێستای ئەمریکا وئیسرائیل و ئێران ئەمانە هەر یەکەیان فاشیزمێکی کوشندەن بەڵام هەیە لە ئەوروپا و لەکوردستان دانیشتووە خۆی بە مارکسی و چەپ وکۆمۆنیست وشیوعی دەزانێت بەهەمان جۆر ڕتمی سیاسەتی بۆرژوازی یەکێتی وپارتی بە ئاراستەی لەبەیکدان و شاباش لێدان وبەرژەوەندی بۆ ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران دەڵێ کاتی ڕوخانی ڕژێمی ئیسلامی نییە بەخەباتی چەکداری و تەنها بە دژایەتی یەکی کلاسیکی دەڵێ نابۆجەنگ و ئیسرائیل وئەمریکا ئەمانە فاشزمن شەقاوە!
بەڵام خۆشیان دەبێت ئەوەبزانن بەبێ ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران محاڵە نەک ئێران بەڵکو ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست بگەن ژیانێکی دیموکراسی و ئازاد .
قسە لەسەر ئەوەنییە کە ئەمریکا و ئیسرائیل بهەشتێک ساز دەکەن بۆ خەڵک ئێمە دڵنییان هەریەکەیان بەرژەوەندییان بەو جۆرەیە کەدەیانەوە ڕژێمی ئیسلامی ئێران بەجۆرێک لاواز بکەن کە ملبدات بەخواست وداواکارییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .هەتائەگەر ئەوان ڕژێمیش بگۆڕن دەیانەوێت جۆرە دەسەڵاتێک بێت بەرژەوەندی خۆیان وەک ئیسرائیل وئەمریکا پارێزراوبێت .
هاوڕێی یانی بەڕێز هیچ هەلومەرجێک بۆخۆی ناسازێت لەبەرژەوەندی خەڵک لەسەدا نەوتو نۆی بەڵکو پێویسته هەلومەرجەکان بۆ بەرژەوەندی خەڵک وەر چەرغێنین .
ڕێگای دروست ئەوەیە ئەم بارودۆخە بقۆزینەوە بۆ گەشەدانی تێکۆشانی هاودەنگی جەماوەری ئێران وکوردستان بە هاوکاری ویەرمەتیدانی یەکتری تێکۆشانی هەنگاوەکانیان چ لەخۆپارێزی چ لە ڕوبەڕوو بوونەوەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەریانەدا لە بەرامبەر ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێراندا .
یەکەم هەنگاو ڕوخانی ئەوڕژێمە بێت ئەگەر نەش ڕوخێت هەوڵبدرێت زیاتر وزیاتر لاواز بێت هەتا خەڵک بتوانن خۆیان باشتر ڕێکبخەن بۆ کاری هاوپشتی وپێکەوەی لەهەنگاوی داهاتوویان دەسەڵاتدارێتی شورایی یاخود ئەنجومەنەکان بتوانن باشتر ڕۆڵی چاودێریکردن و ئیدارەدانیان هەبێت .
ئەمەش ئەبێت هەرچی زووترە و باشتر کاری لەسەر بکرێت .
ئەم ڕژێمە فاشیزمە دەبێت بڕوات و نەمێنێت هەرکەسێک یاخود هەرلایەنێک و دەوڵەتێک هاوکار دەبێت بۆ لاوازکردنی یان لەناو بردنی دەستی خۆش بێت.
دەبێت دژایەتی نەکرێت بەڵکو هێزو توانمان ئاراستەی ڕێکخستنی جەماوەری بکرێت هەتا خەڵکی بەتێکۆشانی هاوپشتی ئینسانیان خۆیان لە کارەساتەکانی جەنگ بپارێزن لەهەمانکاتیشدا دەستی یەکتری بگرن لەشێوەی بەڕێوەچوونی ژیانیان ،لەگەڕەک وشوێنی کاروژیانیان دەست بەجێ گرووپ دروست بکەن تایبەت بە هاوکاری بۆئەوەی لەکاتی پێویستدا کە خۆراک و سەرچاوەکانی ژیان هاوبەش بکەن .
گەنجان و لاوان ماڵ بەماڵ هاودەنگی گەشەپێبدەن بۆ هەژارەکان و مرۆڤە بەساڵاچوەکان لەکاتی هێرش و گرفتەکاندا بەهانایانەوە بچن و یارمەتیان بدەن .
لەناو شارو شارۆچکە و دێهاتەکان چەندین گرووپ دابمەزرێنن لەوانە
:١- لە بواری تەندروستی بۆ چارسەری نەخۆش وبریندارەکان .
٢-تایبەت بە هاوکاری خۆراک و پێداویستی یەکانی ژیان کۆمیتە یان گرووپ دابمەزرێنن .
٣-تایبەت بە پەیوەندی نێوان گەڕەک و شارەکان کۆمیتە یان گرووپ هەبێت .
٤-تایبەت بە بواری چەکداری کەزۆر هەستیار وتایبەتە دەبێت لەخەمی بەدەستهێنانی چەکدابن لە فەرمانگ وبنکە سەربازی وئەمنێیەکاندا ئەمە لەکاتی شکستی ئەم هێزانە دەتواندرێت ئەوە بکرێت بەڵام ئەوە پێویستەپێشتر ئامادە باشی بەشێوەی کۆمیتەیەک لەهاودەنگی پێکبهێندرێت لەناو شار یان شارۆچەک کەکاندا .
ئەم چەکانە بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئارامی و سەروەت و ماڵی خەڵک پێویسته هەتا ئەوکاتەی حکومەتێک لەو ناوچەیە بەخواستی خەڵک دادەبمەزرێت دواتر دەسلیم بە هێزی پارێزگاری گشتی بکرێت .
٥- سەرجەم ئەم گروپەکان بەشێوازەیە بەڕێکخستن بکرێت ئاگاداری هەنگاوەکانی یەکتری بن .
ئەم جۆرە هەنگاو و پلاتفورمە کاریگەری زۆر باش وئەرێنی دەبێت لەخۆپارێزی وسەلامەتی زیاتری خەڵک و گەشەدانی هانگاوەکانی داهاتوویان بە شێوەیەکی دیموکراسی یانەیان .
بڕۆخێ ستەمگەر
بڕوخێ ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران
بەدی بێت نان کار ئازادی
ئیدارەدانی شورایی
