خانەنشینان دەستیان بەئەنجامدانی ناڕەزایەتی وفراوانی سەراسەری کۆمەڵگە کردووە ! بەدی بێت مافە ڕەواکانیان !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / ئێران
خانەنشینان دەستیان بەناڕەزایەتی و گردبوونەوەکانی سەرتاسەری وڵات کردووە.

ئەمڕۆ ١٠ی خەرمانان، خانەنشینانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە چەند شارێک لەئێران لەوانەش ڕەشت، شوش، تاران، لەبەردەم فەرمانگەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە.
ئەم خانەنشینانە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە پڕۆژەیاسای “دامەزراندنی سیستمی نوێی دەستەبەری کۆمەڵایەتی” و دەستوەردانی حکومەت لە سندوقی خانەنشینی، هەروەها خوازیاری کۆتاییهێنان بە دەستوەردانی حکومەت لە کاروباری بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکە و پاراستنی سەربەخۆیی سندوقەکە بوون.
هەروەها خانەنشینان داوایان کردووە حکومەت قەرزی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بداتەوە و کێشەی نەختینەیی خۆی چارەسەر بکات .
هەروەها خانەنشینانی ناڕازی دەڵێن:داوا دەکەین حکومەت لەم دۆخەی ئێستادا مووچەی خانەنشینان زیاد بکات، هاوشێوەی سندوقەکانی دیکەی خانەنشینی.
خانەنشینانی شوش خوازیاری جێبەجێکردنی تەواوی مادەی 54ی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بەرزکردنەوەی کلینیکی شارەکە بۆ پۆلیکلینیک و گەڕاندنەوەی ئیمتیازاتی زەوتکراوی دەستەبەری کۆمەڵایەتی شارەکە بوون.
ژن ژیان ئازادی
بروخێ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران
نا_بۆ_لەسێدارەدان
#زیندانی_سیاسی_دەبێت_ئازاد بێت
#بژی ئیدارەدانی شورایی