یەکسانی

همدستی دو ارتجاع جهت فشار و کشتار بر زنان!

(یادداشت هفته) ناصربابامیری اینجا سخن از آن بخش از سرمایه‌داری نیست که طی دو سده مبارزات کارگران، کمونیست‌ها، و جبههٔ آزادی‌خواهی و برابری‌طلبی، دستاوردهایی هرچند ابتدایی را به بورژوازی و دولت‌های برآمده از آن تحمیل کرده‌اند و امروز تا اندازه‌ای حقوق انسانی حداقلی فراهم آمده؛ دستاوردهایی که اکنون نیز خود دستخوش تعرض و تلاش برای بازپس‌گیری‌اند. بلکه از جامعه‌ای می‌گویم که بورژوازی و دولت برخاسته از آن، میلیون‌ها انسان را به شیوه‌ای قرون‌وسطایی گرو گرفته و زنان، به‌ویژه، به‌خاطر مبارزه برای تأمین همین حداقل حقوق…

شێرکۆبێ کەس مرۆڤی هەلپەرست بوو !!

ئاوات ڕەسوڵ هەلپەرست کەسێکە کە بەپێی بارودۆخەکە ڕەفتاری خۆی دەگۆڕێت بۆ ئەوەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات. ئەو جۆرە کەسانە فکروبیرکردنەوەیان جیاوازە لەکردارەکانی ڕۆژانەیان ئەوان دەزانن چۆن دەرفەتی باش دەستنیشان بکەن و سوود لە هەموو بارودۆخێکی لەبار وەربگرن، بەبێ ئەوەی یاسا جێگیرەکان یان بەها ئەخلاقییە بەهێزەکان پەیڕەو بکەن. هەلپەرستی ئاماژەیە بۆ هەڵوێستێک جیاواز لەبیرکردنەوەی ئینسانی وئازادیخوازی ویەکسانیخوازەکە یان پراکتیکێک کە بریتییە لە گونجاندنی ڕەفتاری مرۆڤ لەگەڵ بارودۆخی ئەو…

کرامەتی ژن و پێشکەوتنی کۆمەڵگا، خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی لە سووک کردنی ژن بە ناوی شەرع و سەرگەرمی!!

شیرین جەلالی  لە کاتێکدا کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان بە پێوەری زانست، ڕۆشنبیری، پاراستنی مافی مرۆڤ و یەکسانیی ڕەگەزی هەڵدەسەنگێندرێن، بەداخەوە هێشتا لە ناو کۆمەڵگەی ئێمەدا هەندێک دیاردەی کۆمەڵایەتی هەن کە بەردەوامن لە دروستکردنی بەربەست لە بەردەم گەشەپێدانی کۆمەڵگا. یەکێک لەو دیاردانە، کەم نرخاندن و سووکایەتی کردن بە ژنە، کە لە هەندێک پلاتفۆڕم و میدیای بێ‌بەرپرسیاردا بە شێوەی گاڵتە، پێکەنین و ئاسایی‌کردنی چەمکی فرەژنی و هاوسەرگیرییە جیاوازەکان بڵاودەکرێتەوە. لەو باسانەی لەم دواییانەدا زیاتر جێی مشتومڕ…

کاتێک مرۆڤ زمانی مرۆڤی لەبیر دەکات !

هەندێک جار، یەک ڕستە لە دەنگی هەزار مووشەک وێرانکەرترە. مووشەک تەنها دیواری قوتابخانەیەک تێکدەدات؛ بەڵام وشەیەک کە مردنی منداڵان بکاتە ئارگومێنتێکی سیاسی، وێرانەیەکی قووڵتر لە ویژدانی مرۆڤدا بەجێدەهێڵێت. دوای کوشتنی منداڵان لە قوتابخانەیەکی شاری میناب، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، مەسیح عەلینەژاد ڕستەیەکی گوت کە ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لە: “لانی کەم خێزانەکان پارە نادەن بۆ وەرگرتنی تەرمی منداڵەکانیان”. لەو ساتەوەختەوە ئیتر ئەو لێدوانەم بە شیکاری سیاسی نەزانی؛ وەک بریندارکردنێک بۆ کەرامەتی مرۆڤ…

بتبینم ئەی کچی ئازا

​عەزیز ڕەئووف ​(کیژی وریای چاوکراوەی فێرە زانینم دەوێ).... مامۆستا هێمن ​ئەی کچی کورد، کچی ئازا، جەستەت هی خۆتە و کەسی تر نا. ئەی کچی ناو زانکۆکان، کچی ناو دەزگا ناشرینەکان، کچی ناو کەناڵەکانی میدیا و بارەگای پارت و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، بتبینم ڕۆژ ڕۆژی تۆیە. ​چاوەکانت بکەوە و شەرم مەکە، نە لە مامۆستا و نە مەلا و نە بەرپرس. ئەوان زۆر بچووکن، ئامادەن پۆست و پلە و نمرە و مینبەرەکان بۆ گەیشتن بە جەستەی تۆ بەکاربێنن، شەرم مەکە و بە دەنگی بەرز پێیان بڵێ: جەستەم هی خۆمە و کەسی تر نا. ​ئەی کچی کورد، کاتی ئەوەیە…

سەردەمی وێرانکاری؛ کاتێک حکومەتی هەرێم دەبێتە کوشندەترین چەک دژی میللەتەکەی

ريبوار ياسين فه تاح سەردەمی وێرانکاری؛ کاتێک حکومەتی هەرێم دەبێتە کوشندەترین چەک دژی میللەتەکەی بەسە چەواشەکاری و بازرگانیکردن بە ترسی دوژمنی دەرەکی! کاتێک ماسکەکان دادەماڵرێن، ڕاستییەکی تاڵ و ڕووت دەمێنێتەوە: کوشندەترین و وێرانکەرترین هێزێک کە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەهاڕێت و بەرەو نەمان دەبات، لە پشت سنوورەکانەوە نەهاتووە، بەڵکو ڕێک لە ناو جەرگەی کۆشکە شاهانەکانی هەولێر و سلێمانیدایە. ئەم حکومەتەی ئێستا گۆڕدراوە بۆ سیستمێکی مافیاوی و تاڵانکار کە نیشتمانی لە ناوەوە پوچەڵ کردووەتەوە. کاتێک تاقمێکی حوکمڕان وەک…

تاوانەکان بەهۆی هەبوونی سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەرەوەیە!

ئاوات ڕەسوڵ پێش ئەوەی کە جۆری تاوانەکان بگێڕندرێتەوە بۆ کردەوەی تایبەتی وکەسێتی پێویستە شیکردنەوە بۆ هۆکاری جۆری ئەنجامدانی تاوانەکان بکرێت. کەئایا سیستەم ودەسەڵاتی باڵای کۆمەڵگە لەکوێی خوڵقاندنی هۆکارەکانی ئەنجامدانی تاوانەکانی کۆمەڵگەدایە؟ کێشەی گەورە ئەوەیە کە تەنها هۆکاری تاوانەکان بێگریندرێتەوە بۆ کەسێتی وخانەوادەیی و فەرهەنگی ناوچەیی و کەلتوری یەکان کە بە گێڕانەوە بۆ جۆری ئایین ونەتەوە و ڕەگەز پێوانەبکرێن ئەم جۆرە لێکدانەوە وشیکردنەوانە ڕێک خزمەت بەجۆری تاوانەکان دەکات و بیانوێکی کوشندە بۆیان…

بە چ چاو ڕووێکەوە خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی لەشاری سلێمانی وشارەکانی تری باشووری کوردستان لەژێر ناوی کورد یەکە یەکە ئەنجام درا!!

ئەوەتا ئەم بانگەشە وڕیکلامە سیاسی یە ناسیۆنالیستە گاڵتەجاڕیی یە حیزبایەتی یەش تەنها بۆ فرێودانی خەڵکی ناڕازیی بوو وهیچ تر ، هەتا خەڵکی ناڕازی بەهۆی زۆری چەوسانەوە وسەرکوت ودزی و نایەکسانی یەکانەوە هێزی خۆی ڕێکخراو نەکات لەشەقامەکان لەدژی دەسەڵاتی سەرکوت ودزوچەوسێنەر. ئەم حیزبانەی یەکێتی وپارتی شاباش بۆ یەکێتی نەتەوەیی و ناسیۆنالیستی لێدەدەن بەڵام ئەم ڕیکلام وبانگەشەیان سنووردارە بەپێی ڕەزامەندی ئاغاکانیانە کە پێیان سپێردراوە چۆن و بەچ شێوەیەک یاری بەچارەنووسی خەڵکی کوردستان . ئەوەتا کچێکی ئازادیخوازی کورد تەنها…

وقتکیه رژیم ایران مخالفان سیاسی را زیر بمب میگیرد و زخمیها قربانی منافع میشوند!

ناصر بابامیری در ادامه موشکباران اردوگاه احزاب و سازمانهای مخالف رژیم ایران، در اقلیم کردستان عراق دیروز سه شنبه 14 آپریل، دوباره موجی از حملات موشکی و پهبادی از سوی رژیم به مقرارت حزب دمکرات کردستان ایران در شهر «کویه» و «زرگویز» و «بان گه ور» و«زرگویزه له» و کمپ «سوورداش» که پناهندگان سیاسی و خانواد های پیشمرگان کومله و جناحهای سازمان زحمتکشانیها طی سالهای اخیر در آن اسکان یافته اند باریدن گرفته است. و در نتیجه بمباران منازل مسکونی در کمپ «سورداش» تعدادی از خانواده ها زخمی و یکی از پیشمرگان به اسم…

لە ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی گەشەدانی هاوخەباتی یە بۆ هێنانەدی یەکسانی بانگەواز دەکەین ،با هەڵوێستەکان بۆ پشتیوانی سەرکەوتنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی…

ئاوات ڕەسوڵ لە ساڵیادی ٨ی ئازار دا ،کە  ڕۆژی جیهانی گەشەدانی  تێکۆشانی هاودەنگی یە  بۆ هێنانەدی یەکسانی.  بانگەوازی خەڵکی ستەمدیدەی ئێران وکوردستان دەکەین کە باشتر ودڵسۆزانە پشتیوانی سەرکەوتن و هێنانەدی شۆڕش وتێکۆشانە هەقخوازانەکەی  ژن ژیان ئازادی لەئێران وکوردستان بکەن کە ئەم شۆڕەشە درێژکراوەی خەباتی جەماوەرییە کە لە ئازار وژانەکانی چەندەها ساڵەی ژیناکانەوە بڵێسەی دەدرەوشێتەوە . ئەم شۆڕشە لە ئاه وناڵەی ئازارەکانی دایکێکی لەسێدارەدراوەوە و لەزیندانیکراوێکی ئەشکەنجەدرەوە و لە ئازار وژانی کارگەرێکەوە…