ئەوخەڵکەش وا شڵەژاون بەیەکدا کەس ئاگای نە لەخۆی و نەلەبەرانبەری نییە، بۆ نەگبەتی هەمووشیان سەرقاڵن و هیچیان دیار نییە.
لە بەشی چاوپێکەوتنی ئەم جارەدا دیدارێکی گفتوگۆمان لەگەڵ کەسایەتی ئەدەب دۆست و شاعیرکەخاوەنی چەندین توانای لێهاتوویی یە ئەویش زۆر بەڕێز فەریدون بەرزنجی کە چەندین پرسیارم ئاراستەکردووە لەخوارەوە ئاشنادەبن بەچەندین زانیاری وشیعر و هۆندراوەی ئەدەبی .
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / فەریدون بەرزنجی کێ یە ؟
فەریدون بەرزنجی /پێشەکی وەکوو ژیاننامەی خۆم .. ناوم فریدون بەرزنجی . یە لە دایك بووی شاری کەرکوکم بەشی سەرەتای تا شەشی ئامادەیم خوێندووە ، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای هەموو بەشەكانی هونەری بووم چونکە خوای پەروەردگار حەوت بەهرەی پێ بەخشیوم لەوانە. …
١-دەنگی خۆش
٢-هۆنراوە
٣-پەندو ووتەی سەردەم ،
٤-کۆمەڵێ ئاوازم داناوە ،
٥-وێنە کێشانی سرووشتی
٦- کەمێ خەتم خۆشە.
٧-هەستی شەشەم واتا پێش بینی ….
ئێستاش وام لە ووڵاتی فینلاندە …
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ ئایا پێناسەت یان سەرنجت لەسەر شیعر وهۆندراوە چی یه؟
فەریدون بەرزنجی / هونراوە و هەموو بەشەکانی ئەدەب جۆرێکە لە دەربڕینی ئەدەب و وێژە و هونەر لە ناخی لە هەموو شاعیرو نووسەر ئەدەب دۆستانەوە ئیتر بەگوێرەی زانیاری و شوێن و زەمەن ئەگۆڕێت لە کەسێ بۆ کەسێکی تر جیاوازە ..
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ لەکەیەوە دەستت بەشیعروهۆندراوە نووسین کردووە ؟ کێ هاندەرت بووە یاخود چ کاریگەری لەسەرت هەبووە کەبوویتە شاعیر؟
فەریدون بەرزنجی /بەڕاستی هۆکاری زۆرە جا نازانم لە کوێوە دەست پێ بکەم بۆیە : لە ساڵی هەشتاکانەوە من خولیای هۆنراوە بووم کاتێ کە گوێم لە دەنگی .. شکراللەی بابان و پەروین موشیری .. ئەبوو بە دەنگە زووڵاڵ و پڕ سۆزەوە هۆنراوەیان ئەخوێندەوە زۆر چێژم لێیان وەرئەگرت ….
دوای چەند جار هۆنراوەم ئەنووسی پیشانی چەند کەسانێکم ئەدا پێیان باش نەبوو منیش ڕاستەوخۆ ئەم دڕاند تا چەند جارێکیش وان بەسەر هات ، تا ساڵی ٢٠٠٩ بۆ چوارەمین جار بوو کە دەستم کرد بە نووسینی شیعر کرد.
ئیتر گوێم بە کەس نەئەدا تا گەیشتمە ئەم ساتە کە بەشی کتێبێکم نووسیوە هیوادارم کە سوودی لێ وەربگرن … بەڕاستی ئەوەی کە زۆر کاری تێ کردم شاعیرەکانی سەردەمی حەفتاکان بوو وەکوو مامۆستا ، قانع و پیرەمێرد و هێمن و …. هتد …
ئێستاش نزیکەی ( ٢٠٠ ) هۆنراوەم نووسیوە .
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /لەبارەی شیعری کرێکاری یەوە ئایا بەرهەمەت هەیە وەک شیعری کرێکاری کە بەرهەمەت هەیە دەتوانیت نموونەیەک لەشیعریان هۆندراوەکانتمان پێ بڵێت؟
فەریدون بەرزنجی / بم بوورن هۆنراوەم لەسەر کرێکاری نەنووسیوە بەڵام ئەم هۆنراوەیەم لەسەر .. کۆچبەران .. نوسیوە هیوادارم چیژی لێ وەربگرن. … . ..
کۆچ بەران ..
کاتێ فرسەتێکمان بۆ هەڵکەوت
ژیان جارێکەو بە ڕێکەوت
خەیاڵی کۆمەڵ و کۆچبەران
ئەیدەن بە کۆڵیانا
سامان سەروەت
نیشتمان
بێ ئاگایە نازانێ ڕوو لە کوێ ئەکا
بە بیرو بۆچوونی خۆی لە مردن ڕائەکا
ئەوەی واباسی ئەکەم.
منیش کەسێکم لەوانەو
خاوەنی ووتەم
هەرچەندە ووشەی غەریبی
زۆر گران و ئاستەمە نییە تەبیبی
هەندێ ئەڵێن زەمانە گۆڕاوە
نەخێر دونیا وەکوو خۆی وایە
داخەکەم سەرمان لێ شێواوە
هەندێ بەهۆی نەبوونی و دەربەدەری
ماڵ کاولی بێ سەرو بەری
یان بەهۆی دوژمن داری
سەری لێ شێواوەو کەسیش ناکا
هاوکاری
یان بەهۆی نەخۆشی
لای خۆمان بێ ڕێزەو پێی ئەڵێن
سەرخۆشی
کەسانێکیش بە چاولێکەری
دەوڵەمەندەو بوونی هەموو سامان و
سەروەری
ئەوەی ئەمڕۆ ئەیبینن لە ژیانا
ئاستەمەو چاری نییە لە جیهانا
کاتێ لە خەو هەڵسای بە ئاگای
لە قاڕەیەکی ئەم پەڕی دونیا
بۆ ئەو پەڕی دونیای
هەندێ جاریش کە دانیشتی لەسەر سینی
دەوررت چۆڵەو بە تەنها خۆت ئەبینی
هێشتا چاوت قایمەو تۆبەش ناکەی
مردنت لە بیر نییەو ئەتەوێ لە دەستی
ڕاکەی !
٢٠١٨/٨/٢٧
ئەڵتەرناتییڤی شورایی / بۆ چی بەرهەمەکانت بڵاونەکردۆتەوە ؟
وەک خاوەن ئەزموونێک لەژیان ئەتەوێت دوای ڕستەت چی بێت بۆ ئێستا وداهاتوویی کۆمەڵگە.
خاوەنی سێ کتێبم جیاواز م بڵاوم نەکردونەتەوە. دوو ساڵ پێش ئێستا کە چوومەوە بۆ لای خۆمان پرسیارم کرد بۆ چاپ کردنی کتێب ئەبینم زۆر ئاسانە بەڵام خوێنەری زۆر کەمە یان هەر نییە ، ئەو خەڵکەش واشڵەژاون بەیەکدا کەس ئاگای نە لەخۆی و نەلەبەرانبەری نییە، بۆ نەگبەتی هەمووشیان سەرقاڵن و هیچیان دیار نییە.

بەڕای من زۆر بە ئاستەم ئەم میللەتە داماوە چاك ئەبن، چونکە هەرکەسێ بیروڕای خۆی هەیە هیچیان لە ئەوی تر ڕازی نین .
ئەم بابەتەشم نووسیوە لەسەری. …
ئەم دەمە سێ شت دەوری هەیە …
پارە و دەسەڵات و ئافرەتی خراپ .. واتا ئافرەتی بەدفەڕ. … بۆیە هەرکەسێ ئەوانەی هەبێ بوونی هەیە بەڵام ئەگەر نەیبێ بوونی نییە …
ئەم هۆنراوەیە لەسەر .
،، میللەتی کورد ،،
میللەتی پاکی ڕووی هەموو جیهان
ئەی کوانێ ئەنفال کوا کیمیا باران
ئەی قارەمانی سەرووی جەنگەکان
کوردی چوار ووڵات دەی بێنە زمان
خۆمان لەبیر چوو بووینەتە قوربان
من ڕەخنە ناگرم بەتەنها لەوان .
،،،،،،،،،،
مەڵێن بەسەرچوو ناومان هەر ماوە
دوژمنمان زۆرە لەو تەڵەو داوە
ئازارمان ئەدەن نموونەی کاوە
هەرگیز کۆڵ مەدەن چی لەبەر چاوە
گەر ئێمەش بڕۆین چینێ لەدواوە
لەم ڕێگا پاکە هەنگاومان ناوە .
،،،،،،،،،،،
ڕۆژێکمان مابێ ئەگەینە کانی
کۆڵەکەی شانمان ئەنێینە بانی
کاتێ ماندوو بووی مایەی ئەزانی
میللەت تێ ئەگا لە فەرهەنگ ڕووانی
گۆی زەویت هەبێ لە دونیای فانی
جلی کوردیت بێ زۆر شادومانی
٢٠٢١/٧/١٥
فینلاندا
فەرەیدون بەرزنجی کێ یە ؟
ئەو کەسانەی کەلە ئەوروپاوە دەچنەوە کوردستان
ئەوانەی کە مو نەرم و دەم بەگەرمن
ئەمان دەردی گرانە !!
کاتێک کەنانی گەرمت لەبەر دەستە ،نانی ڕەقیشت لەبیر بێت چونکە بەهەرکامیان بێ هەر تێر ئەبی!