( هۆگر بوون) به ✍️ی خۆم
ڕووبار فه تحی
له سووچ و کۆڵانه کانی ، ئە م ڕۆژگارە
دە ڵێ ی خه ڵکی ،
له خه وێکی قوورس و قووڵدان •
من و تۆ
به ر له کازیوەی به یانی
به بۆن چڕووکی هە ناسه ی گوڵه کانی
دە ورو به ری باخچه ی سووتاو ،
به ئاگا دێین •
به ر له هە موو ئێوارەیە ک
په ردە ی ئە رخه وانی ژوورمان
لادە دە ین و
دە لاقە بچکۆلانه که ، دە که ینه وە
بۆ ئەوەی پێش خۆر ئاوابوون ،
به هیواوە لێ ی بڕوانین •
له باخچه یە کی وێران ، به دزیە وە
بزه دە که ین
به بێ دە نگیش ،
گۆرانی بۆ ژیان دە چڕین …
له گه ڵ خوڕه و ڕێژنه ی بارانی به لێزمە
که، له ،
په ڵه هە ور ی توڕه ی،
چڵکنه وە ،
دادە بارێ
لێک دادە بڕێین …..
به بێ دە نگی بۆ یە ک دە دوێین
دە چینه ناو خه یاڵی پڕ چه شنی شه به نگ
وەکو تراویلکه ی به ر هە تاو
بێ سه رەتاو
بێ کۆتاین •
کاتێک ، له شه قه ی باڵ دە دە ین
به رز دە فڕین
چه شنی هه ڵبه ست و هۆنراوە
هە موو که س له ڕازی دڵمان به ئاسانی
حاڵی نابێ
له ناو چر که کانی زه مه ن دە خولێینه وە
شان به شانی ، به ڕێکردنی تە مه نمان
له دوو ڕیانێک هە نگاو دە نێین
به دوو ڕێگای سه خت و جیاواز
پڕ له هە وراز
هه ڵدە گه ڕێین
تا چاو بڕ کات
له یە کترەوە دوور دە بین
کاتێک له یە کتر ون دە بین
بزر دە بین
له ناو شه به نگی دوای باران
چاوی یە کتر به دی دە که ین
له پریشکی شه پۆلی دە ریا
سیمای یە کتر ی دە بینین
له که ناری قوبه ی زه ردی ئێوارەیە ک
له سوچێکی ئە م شارەدا
به یە کتر ی دە گه ینه وە
کاتێک دە چینه هە یوان ی ماڵی خۆمان
مۆمه کان دادە گیرسێنین
ئە وسا له یە کتر تێ دە گه ین ؛_
که ناتوانین بێ یە ک بژین .
۲٠۲۱
ڕووبار ف ک
