5کەس لە ئاوە غەزەبەکانی تورکیادا خنکان
عمرچاوشین /ئەلتەرناتیڤی شورایی/
* ڕەنج پشدەری چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و کۆچی هاوڵاتیانی کوردستان یەک شەممە 7\9\2025 ڕایگەیاند کە ، بەهۆی فشارەکانی پۆلیسی تورکیان ( نیوەرۆی یەک شەممە بەهۆی وەرگەرانی بەلەمێک لەدەریایی ئیجا تا ئێستا پێنج کەس خنکاون) هەروەها ڕەنج پشدەری لەسەر چارەنوسی ئەوکۆچبەرانە دەگێڕێتەوەو زیاتر نوسیویەتی ( بەپێی ووتەی کۆچبەرەکان باس لەوە دەکەن ئەو کاتەی هێزی دەریاوانی تورکیا وویستویەتی رێگری لەو کۆچبەرانە بکات کە، وویستویانە برۆن بۆ یۆنان، بەڵام کاپتنی بەلەمەکە نەوەستاوەو ئەوانیش هێرشیان کردۆتە سەربەلەمەکە، دواتر کۆچبەرەکان کەوتونەتە ناو ئاوەوە بەڵام تا ئێستا پێنج کەس خنکان و یەکێک لەکۆچبەرەکانیش ژنێکە بەپەلە گەیاندویانەتە نەخۆشخانە.
ئەوەی کەجێی ئاماژەیە ئەو کۆچبەرانە ژمارەیان”35 سەرنشین بووە.) لەسەر ڕێکارە یاساییەکان و چارەنوسی قاچاخبەرو کاپتنی ناو بەلەمەکە ڕەنج دەڵێت ، ( قاچاخبەروکاپتنی بەلەمەکەش لەلایەن پۆلیس دەسبەسەر کراون ،وە تا ئێستاش ناسمانەی ئەو کەسانە دیار نیە کەخنکاون .)
