کۆچی دوایی خۆسێ موجیکا، سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای و یەکێکە لەسادەترین سەرۆکی جیهان یادی بەرزو گەشاوە لەناو جیهانی مرۆڤایەتی دا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
لە تەمەنی گەنجیدا لە ڕێکخراوە شۆڕشگێڕە سۆسیالیستی و کۆمۆنیستەکاندا چالاک بووە.
ناوبانگی دەرکردبوو بەوەی کە 90%ی مووچەی مانگانەی 12 هەزار دۆلاری بۆ هەژاران و خاوەن بزنسە واتە بازرگانە بچووکەکان بەخشیوە.

ناوبراو ڕەتیدەکاتەوە لە کۆشکی سەرۆکایەتیدا بژی و لەگەڵ هاوسەرەکەی لە کێڵگەیەکی بچووکدا لە خانوویەکی سێ ژووردا دەژیا.
لە لایەن پارتە کۆمۆنیستەکانی ئۆرۆگوای و لە سەرانسەری جیهاندا ماتەمینی بۆ گیرا.
دەڵێت: “پێموایە باشترین ڕێگە بۆ ژیان ئەوەیە کە وەک زۆرینەی ڕەهای ئەو کەسانە بژین کە ئێمە هەوڵی خزمەتکردن و نوێنەرایەتیکردنیان دەدەین.” هەروەها دەڵێت: “جەوهەری سۆسیالیزم خۆشگوزەرانی بەکۆمەڵە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە هەموومان وەک یەک بیر بکەینەوە، “فەمەجۆریی هێزە” لە ڕەخنەکانیدا لە شۆڕشەکانی بەناو بەهاری عەرەبیدا دەڵێت: “ئەو شۆڕشانەی کە بە دروشمی ‘خودا گەورەیە’ دەست پێدەکات و بە ‘پارە گەورەترە!’ کۆتایی دێت، “ئەمانە شۆڕش نین، دزی ڕێکخراون.

” سۆسیالیستەکان لە هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسلامی سیاسی هۆشداری دەدات و دەڵێت: تەوقە لەگەڵ ئەو کەسانە مەکەن کە خەلافەتیان دەوێت، کاتێک هاتە سەر دەسەڵات دەتچەوسێنێتەوە.
سەبارەت بە دەسەڵاتی دین دەڵێت: کاتێک دین دەبێتە دەسەڵاتدار، ڕۆحی خۆی لەدەست دەدات.
خودا پێویستی بە پاسەوانی چەکدار و بانک نییە بۆ دابینکردنی دارایی شەڕەکان.
دەشڵێت: خراپترین جۆری فەناتیزم ئەوەیە کە کەسێک بەناوی خۆشەویستی خوداوە بکوژێت، ئەمە چ جۆرە خودایەکە کە بە خوێن تێر دەبێت، سەبارەت بە باوەڕەکەی دەڵێت: ئیمانم لە کڵێساکان نییە، بەڵکو لەو جووتیارەیە کە سەرەڕای هەژارییەکەی نانی خۆی لەگەڵ دراوسێکەیدا دابەش دەکات. دەشڵێت “ڕۆحانییەتی من لە چاندنی نەمامدایە، نەک لە وتنەوەی ئەو دوعایانەی کە لێی تێناگەم ئەو لەبارەی مردنەوە دەڵێت: “من لە مردن ناترسم، لە ژیانێک دەترسم کە بێ مانا بژیم”.
ئەی بەهەشت ئەگەر هەبێت هی ئەوانەن کە لەسەر زەوی دروستیان کردووە.