0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ ئێران

 گردبوونەوەی ئەمڕۆ، مانگرتنی سبەی؛ شەپۆلی ناڕەزایەتی نانەواکان لە سەرانسەری وڵاتی ئێران
نانەواکان لە سەرانسەری وڵاتدا بانگەوازێکیان ئاراستەی هاوکارەکانیان کردووە بۆ مانگرتنی سەرتاسەری سبەی شەممە ١٧ی ئایار.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە چەند شارێک گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم گرووپە بەڕێوەچوو.
بانگەوازی مانگرتنەکە دوای زیادبوونی بێ وێنەی تێچووی بەرهەمهێنان و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی پشتیوانی حکومەت بوو.
لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆدا نوێنەرانی نانەواکان ڕایانگەیاند کە بەرزبوونەوەی ئاسمانی کرێی دوکانەکان، کرێی کرێکاران، چەند هێندەبوونی پارەی بیمە و تێچووی پاکەتکردن، لەگەڵ پاشگەزبوونەوەی حکومەت لە بەڵێنەکانی بۆ پێدانی یارمەتییەکان، پیشەسازییەکەی گەیاندووەتە لێواری ئیفلاس.
بەشداربووانی گردبوونەوەکەی ئەمڕۆ دروشمی “نان مافی ئێمەیە؛ نە ئیمتیاز، نە چاکە!” ئەوان داوای پێداچوونەوە بە نرخی نان و کەمکردنەوەی فشارەکانی بیمە و پاڵپشتی کاریگەرانەی حکومەت دەکەن.
لەسەر بنەمای ئەم بانگەوازە، سبەی بەیانی مانگرتنی سەرتاسەری دەست پێدەکات و تا ئەو کاتەی داواکارییەکانی ئەم یەکێتییە چارەسەر دەکرێت، بەردەوام دەبێت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.