کار چییە؟!!
کارل مارکس
دەشڵێت: کاری هەموو شتێک پرۆسەیەکە لەنێوان مرۆڤ و سروشتدا، پرۆسەیەکە کە مرۆڤ لەڕێگەی کردارەکانییەوە کارلێکەکانی لەگەڵ سروشتدا ڕێکدەخات و کۆنترۆڵی دەکات، وەک هێزێکی سروشتی ڕووبەڕووی ماددە سروشتیەکان دەبێتەوە، هێزە سروشتییەکانی جەستەی خۆی، قۆڵەکانی بەکاردەهێنێت.
وە قاچ و سەر و دەستەکانی دەجوڵێنێت بۆ ئەوەی دەست بەسەر کەرەستە سروشتییەکان بگرێت بە فۆرمێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانیدا بگونجێت، لە کاتێکدا مرۆڤ لە ڕێگەی ئەم جوڵەیەوە کاریگەری لەسەر سروشتی دەرەکی دەبێت دەیگۆڕێت، لە هەمان کاتدا سروشتی خۆی دەگۆڕێت ئەو توانایانە پەرەپێدەدات کە لەم سروشتەدا شاراوەن و یاری ئەو هێزانە دەکاتە ژێردەستەی دەسەڵاتی ڕەهای خۆی ئێمە گرنگی بەو بۆشاییە زەبەلاحە کاتییە نادەین کە مرۆڤ تێیدا دەیھێنێت هێزی کاری خۆی بۆ بازاڕی کار وەک کاڵایەک بۆ فرۆشتن.
دۆخێک جیا دەکاتەوە کە کاری مرۆڤ هێشتا فۆرمی غەریزەیی ڕەسەنی خۆی لەدەست نەداوە بۆیە ئێمە کار دەخەینە فۆرمێکەوە کە تەنیا مرۆڤە. جاڵجاڵۆکە کارگەلێکی هاوشێوەی کاری بێژەر ئەنجام دەدات و هەنگەکەش بە دروستکردنی خانووی تۆڕی هێلانەکەی لە سەرووی دەستی زۆرێک لە تەلارسازەکانەوە بەرز دەبێتەوە. بەڵام ئەوەی خراپترین تەلارساز لە باشترین هەنگ جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە تەلارساز پێش ئەوەی لە مۆم دروستی بکات خانووی تۆڕ لە مێشکیدا دروست دەکات.
لە کۆتایی هەر پرۆسەیەکی کاردا ئەنجامێک بەدەست دێت کە هەر لە سەرەتاوە لە خەیاڵی کرێکاردا بووە و هەر بۆیە پێشتر لە ڕووی دەروونییەوە بوونی هەبووە. مرۆڤ نەک هەر گۆڕانکارییەک لە شێوەی کەرەستەی سروشتیدا دروست دەکات، بەڵکو لە هەمان کاتدا مەبەستی خۆی لەم ماددانەدا بەدی دەهێنێت.
کەپیتاڵیزم بەرگی یەکەم_لاپەڕە: ٢٠٩ تا ٢١٠_وەرگێڕان: ئاوات ڕەسوڵ