بەریتانیا:کرێکاران لە لایەن پۆلیسەوە بە تۆمەتی یاساشکێنی لە خۆپیشاندان ١٤ ئەندامی یەکێتییەکە دەستگیرکران
بەریتانیا:: 13FEB2021,دەیان کرێکاری ڕێکخراو لە یەکێتی کرێکارانی چاودێریی ماڵ کە ئاگاداری کەسانی پەککەوتەو نەخۆش، پاککردنەوەی ماڵان، وچێشتلێنان ئەبن رۆژی ١١ی فێبریەوەری ٢٠٢١ دەستاین دایە ناڕەزایەتی و مانگرتن لە ناوەندی ئینفیڵد-بەریتانیا لەبەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان.
کرێکاران ڕایانگەیاند کە :” تاکو ئێستا چەندین جارە مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا دابەش نەکراوە و هەر ماوە جارێک دوا ئەکەوێت”. کرێکاران بە ڕێپێوان و دانیشتنی سەرشەقام هاتووچۆیان لە بەردەمی باڵەخانەی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی هاوپەیمانیی ڕاگرت. لە لایەن پۆلیسەوە بە تۆمەتی یاساشکێنی خۆپیشاندان ١٤ ئەندامی یەکێتییەکە دەستگیرکران و پاش چەند سەعاتێک ئازادکران.
کامەران احمد
