ڕێكخراوه‌كانی بواری مافی مرۆڤ و ژنان بوونیان هه‌یه وه‌ك (ناو) نه‌ك وه‌ك ناوڕۆكی ڕێكخراوێكی كارا له‌خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا بن!!
ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی سەبارەت بە توندوتژی وچەوسانەوەی ژنان لە کوردستان کە وێڕای ئەوەی کە چەندەها ڕێکخراوی ژنا و ڕێکخراوی تایبەت بەداکۆکی لەمافەکانی مرۆڤ لەکوردستان هەیە بەڵام کوشتن وتوندوتیژی بەرامبەر بەژنان وچەساندنەوە لەتەشەنەکردنەدایە بۆ ڕوونکردنەوە وهۆکارەکانی توندوتیژی و چارەسەر چەند پرسیارێکمان ئاراستەی بەڕێز مامۆستا گەشاو عبدالقادر شارەزا لەبواری پەروەردە و ئەندامی بۆردی گەشەپێدانی مرۆی بواری پەروەردە کرد بەم جۆرەی خوارەوە درێژەی بابەتەکەمانە .
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / ئایا سەرنجتان چی یە لەسەر چەوساندنەوەی ژنان لەگەڵ ئەوەی چەندین ڕێکخراوی ژنان و مافی مرۆڤ لەکۆمەڵگەدا هەن، بەڵام بەردەوام توندوتیژی لەبەرامبەر بەژنان تەشەنەدەستێنێت ؟
گەشاو عبدالقادر شارەزا لەبواری پەروەردە/ دیاره چه‌وسانه‌وه‌ی ژن هه‌ر له‌كۆنه‌وه تائێستا لێره و له‌وێ به‌رده‌وامی هه‌یه به‌ڵام ئێستا به‌جۆرێكی تره و جیاوازه له‌جاران، له‌هه‌مو دنیا به‌گشتی و له‌كوردستان به‌تایبه‌تی بوونی هه‌یه هۆكاره‌كه‌ی (نزمی ئاستی ڕۆشنبیری پیاو و سه‌ربه‌خۆ نه‌بونی ژنان له‌ڕوی دارایی و بونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر سنوردار وه‌ك (ژیانی بوك و خه‌سو پێكه‌وه) نه‌بونی ڕاگه‌یاندنی تایبه‌ت مه‌ند به‌بواری په‌روه‌رده‌ی خێزان.
ڕاسته‌ڕێكخراوه‌كانی بواری مافی مرۆڤ و ژنان بوونیان هه‌یه وه‌ك (ناو) نه‌ك وه‌ك ناوڕۆكی ڕێكخراوێكی كارا له‌خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا بن یاخود ده‌توانین بڵێین له‌ڕوی كاركردن له‌سه‌ر ژیانی ژنان و ئازاد بوونیان وه‌كاركردنیان سنور داره ناڵێن هیچ نه‌كراوه به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت بڤه بووه و هیچ نه‌كراوه.
ئه‌گه‌ر من قسه له‌سه‌ر ڕێكخراوی ژنان بكه‌م له‌وانه‌یه هه‌ندێك دیارده و حاڵه‌ت به‌دوادا چوونی باشی بۆكرابێت به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌تی دیكه هه‌ر باسی لێوه نه‌كراوه نه‌ك كاری بۆبكرێت.
ده‌توانم بڵێم له‌ئێستادا چه‌وسانه‌وه به‌جۆرێكی مۆدێرنه بۆنمونه مه‌ژغوڵكردنی ژنانی كۆمه‌ڵگا به درامای توركی بۆ سود وه‌رگرتن له به‌ها قێزه‌ونه‌كانی ناوی یان ئیستغلال كردنی ژنان به ده‌رخستنیان وه‌ك ژنه مۆدێل و كچه مۆدێل به‌كڕینی جۆری گرانبه‌های ئۆتۆمبێل و شوقه و كۆمپانیا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، به‌ڕای من ئه‌مه نه‌ك پێدانی مافه به‌ڵكو لێسه‌ندنه‌وه‌ی ماف و ڕه‌وشت و جوانیه‌كانی ژنه.
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / لە دوای هەڵبژاردنە جۆراوجۆرەکان تاچەند دەسەڵات وحکومەت کاری کردوە بۆ کەم بونەوەی توندوتیژی لەبەرامبەربە ڕەگەزی مێ و دروستکردنی یەکسانی هەمەلایەنەی نێوان ژنان وپیاوان؟
گەشاو عبدالقادر شارەزا لەبواری پەروەردە/ دیاره ئه‌بێت ژنان خۆیان به‌رپرسیاری یه‌كه‌م بن له كه‌م كردنه‌وه‌ی فشاری ده‌سه‌ڵات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی تووند و تیژیی ناڵێین هیچ نه‌كراوه نمونه‌ی ژنی باشیان هه‌یه كه خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی توند‌و تیژی ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی تریشه‌وه له‌وانه‌یه هه‌رژنان خۆیان نه‌هێڵن ئه‌م یه‌كسانیه به‌رقه‌رار ببێت به‌هۆی غیره كردن و ملشكاندن و گێچه‌ڵ به‌یه‌ككردن بۆیه یه‌كسانی ته‌واو نابینرێت له‌نێوان ژنان و پیاوان له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا، چونكه ژنان یه‌كسانی به‌ته‌نها كاركردن له‌ده‌روه و نمایشی جل و به‌رگ و هه‌ندێك شتی تر ده‌بینن، به‌لام له هه‌ندێك ناوچه ئه‌گه‌ر پیاو قسه بكات ژنان بۆیان نیه قسه بكه‌ن نه‌ك بتونن ڕاده‌ربڕن.
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /هۆکارە سەرەکیەکانی چەوساندنەوەی ژنان چین و لەبەرامبەردا چارەسەر بۆ ئەوبەڵایانە چین کە ژیانی ژنانی لەکۆمەڵگەدا وێرانکردووە ؟
گەشاو عبدالقادر شارەزا لەبواری پەروەردە/ بپێشتریش ئاماژه‌م پێداوه نزمی ئاستی ڕۆشنبیریی و نه‌بوونی خوێنه‌ری باش و تێكه‌ڵ نه‌بونی ژنان له‌پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌نوكه‌ییه‌كان سه‌ربه‌خۆ نه‌بونی زۆرینه‌ی ژنان له ڕووی دارایی و بوونی غیره و قسه و قسه‌ڵۆكی زۆر له‌نێوان ژنان خۆیاندا ئه‌مانه و زۆر هۆكاری تر.
به‌ڕاستی زۆر شت هه‌یه كه ژیانی ژنانی وێران كردووه له‌وانه نه‌بوونی متمانه‌ی ته‌واو به‌توانا و لێهاتووییه‌كانی خۆیان، وه‌گه‌شه به تواناكانی خۆیان نازانن و خۆیان به نمره دوو ده‌زانن له‌ئاست پیاواندا وه هه‌ندێكیان زوو ده‌سته‌مۆی پیاوان ده‌بن وه ده‌توانم بڵێم له‌ئێستادا ئاستی ڕۆشنبیرییان زۆر لاوازه (ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌ڕوخسار و چێشتخانه‌كانیان ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده گرنگی به به‌هێز بونی تواناكانیان و مێشكیان ناده‌ن) وه به فیڕۆ دانی كاته‌كانیان به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌مه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ نوسه‌ر و خوێنه‌ری ژنان كه‌م ده‌كاته‌وه