چارەسەری بارودۆخی خراپی ژنان ئەبێت سستمە چەوسێنەرەکان نەمێنن جیاوازی چینایەتی نەمێنێت
ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی ئەم جارە دۆسیەکی ئامادەکردووە تایبەت بە چەوسانەوە و توندوتیژی دژ بە ژنان چەند پرسیارێکی ئامادەکردوە بۆ چالاکوان وبەرگریکارانی مافەکانی ژنان ،بەم جۆرەی خوارەوە :
1 ــ ئایا سەرنجتان چی یە لەسەر چەوساندنەوەی ژنان لەگەڵ ئەوەی چەندین ڕێکخراوی ژنان و مافی مرۆڤ لەکۆمەڵگەدا هەن، بەڵام بەردەوام توندوتیژی لەبەرامبەر بەژنان تەشەنەدەستێنێت ؟
2 ــ لە دوای هەڵبژاردنە جۆراوجۆرەکان تاچەند دەسەڵات وحکومەت کاری کردوە بۆ کەم بونەوەی توندوتیژی لەبەرامبەربە ڕەگەزی مێ و دروستکردنی یەکسانی هەمەلایەنەی نێوان ژنان وپیاوان؟
3ــ هۆکارە سەرەکیەکانی چەوساندنەوەی ژنان چین و لەبەرامبەردا چارەسەر بۆ ئەوبەڵایانە چین کە ژیانی ژنانی لەکۆمەڵگەدا وێرانکردووە ؟
ئامادەکردنی هاوڕێیان /
-ئاوات ڕەسوڵ
-عمر چاوشین
بەشی یەکەم
ئاژوان یەزدانی یەکێک لە بەرگری کاری مافەکانی ژنان لەبارەی وەڵامی پرسیارەکانی دۆسیەی ئەم جارەی ئەڵتەرناتیڤی شورایی گوتی :
ڕێخراوی ژنان و چالاکوانان تەنها دەنگی نارەزایەتی هەڵبڕینە بۆ سەرکوتی توندوتیژیەکان. بەداخم کە ئەکەونە بەر پەلاماری دژە ژن و نێرسالار و کاڵفامەکان.
ناهوشیاری کومەڵگا و نەبوونی یاسایێکی پتەوی سزادەر بۆ تاوانباران.
نەبوونی سنوورێک بۆ مەلاو بانگخوازەکانی ئایینی کە ژنیان کردووەتە داڵتەیێکی ترسناک و تاوانبار لە بوواری ئایینی.
نەبوونی کتێبێکی خوێندن بۆ پەروەردەی مافی یەکسانی نێوان نێر و مێی و هوشیارکردنەوە.
نەبوونی یەکسانی نێوان بنەماڵە نێوان کچ و کوڕ .
کەژاڵ عبدالقادر بەرگریکاری مافەکانی ژنان لەبارەی وەڵامی پرسیارەکانی دۆسیەی ئەڵتەرناتیڤی شورایی دەڵێت :
١ـ پێش کەوتنی کۆمەلگا بەندە بەئازادی ویەکسانی ژنانەوەهەر کۆمەلگایەک ژنان تیایدا کۆیلەو بێ ماف بوون ئەوە ئەبێت بەوێرانە بونی رێک خراوی ژنان ئەگەرسەربەخۆ نەبن ووابەستەو ئەلقە لەگوێی حیزب بن کاریگەری باشیان نابێت پەرەسەندنی توندو تیژی لەم هەرێمەی ئێمەدا پەیوەندی بەوسستمەوە هەیە کەخەلک بەرێوە ئەبات لەگەل ئەوەشدا زۆر بابەت هەیە بەماندووبونی رێک خراوەکان کراوە یاسای باری کەسێتی گۆرانکاری بەسەردا هاتووە بەرەو باشتر وەیاسای دایکایەتی لەبەرژەوەندی ژنانە وهێنانی ژنی دووەم مەرجی قورسی بۆدانراوە.
٢- کار لەم هەرێمەدا کراوە بۆ کەم کردنەوەی توندوتیژی بەرامبەر ئەوەش کار کراوە بۆ بلاو کردنەوەی رەوتی توند رەوی وکۆنە پارێزی بەلام ئەو کەسانەی هەل ئەبژێرێن بەدەنگی خەلک هەندێکیان هەر بەهەمان ئەقلی پیاو سالاران بیر ئەکەنەوە لەوانەیە حیزبەکەیان رێگەیان پێ نەدات کاری جدی بکەن وەهەر لەقالبی حیزبدابن ئەگەر وانەبویە لەسال ١٩٩٢ ەوەپەرلەمانمان هەیە وژنان لەپەرلەمانن وەخولی پێشوو سەرۆک پەرلەمان ژن بوو بەلام رێژەی کوشتنی ژنان لەهەل کشاندا بووە ورێژەی توندوتیژی هەر زیاتر بووە.
٣-هۆکاری سەرەکی چەوسانەوەی ژنان تەنها لەقۆناغی کۆمۆنی سەرەتایی دا ژنان نەچەوسانەوەو بێ ماف نەبوون دواتر لە قۆناغەکانی تری گەشەی کۆمەلگادا یەکەم دابەش کردنی ئیش لەنێوان ژن وپیاودا کرا کاتێک خاوەن دارێتی تایبەت بوو بەبنەما ئیتر ژن بوو بەبن دەست وپیاو بالا بوو دواتر هۆکاری سەرەکی باری ئابوری ئەگەر ژن ئابوری خۆی هەبێت هیچ کەس ناتوانێت بی چەوسێنێتەوە لەم کۆمەلگا رۆژهەلاتییانەدا ئەقلیەتی خێلەکی کاریگەری خراپی هەیە لەسەر دۆخی ژنان حیزبەکانی دەسەلات لەماوەی ٣٣ سالدا ئەم ئەقلیەتەیان زیندوو کردۆتەوە. نەبوونی سستەم ویاسا وەدادگاکان بەحیزبی کراون یاسا هیچ کات سەروەر نییە.
چارەسەری بارودۆخی خراپی ژنان ئەبێت سستمە چەوسێنەرەکان نەمێنن جیاوازی چینایەتی نەمێنێت هەلی کار بۆ گەنجان بەتایبەتی ژنان بدۆزرێتەوە یاسا سەروەر بێت ودادگاکان سەربەخۆ وراگەیاندن کاریگەری باشی هەبێت بۆدۆخی ژنان.