کچێک لە ئێران لەناو زانکۆی شاری تاران لەدژی هەبوونی پۆلیسی حیجاب بەتەنها هاتەمەیدان
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /ئێران
کچێک لە ئێران لەناو زانکۆی شاری تاران لەدژی هەبوونی پۆلیسی حیجاب بەم جۆرە ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی کە بەشێک لەجەلەکانی داکەند وەک لەوێنەکەدایە .

ئەم جۆرە تێکۆشانە مەدەنی یە گەلێک جوان و بەجێ یە هەرچەندە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو کچە بەتوندترین شێوە سزابدرێت ، بەڵام ڕاستێ یەک هەیە ئەویش شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران و کوردستان لەدژی سیستەم ودەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەرو نایەکسان ودژە ژنە بەجۆرێکە هەرگیز ناتوانێت شەپۆل وهەنگاوەکانی بوەستێنێت ڕژێم .
دەتوانین بڵێن ئەم کچە بۆ سێکس و ڕابواردن خۆی ڕووت نەکردۆتەوە نا هەرگیز بەڵکو تەنها ئامانجی ئەوەیە کە نیشانی بدات کۆمەڵگە پێویستی بەهەبوونی ئازادی هەیە نەک پۆلیسی حیجاب ،بەزۆرەملێ لچک وحیجاب لەسەر کچ وژنان بکەن لەو لاشاوە هەرچی داهاتی کۆمەڵگە هەیە بەدزن و بەئاشکرا تەخشان وپەخشانی پێ بکەن بۆ کڕینی چەک و ناردنی بۆ ڕێکخراوە توندڕەوە ئیسلامی یەکان خەڵکی ئێران وکوردستانیش لەو پەڕی هەژاری وبێکاری ڕابگری .
ئەم گەنجانە بەوە ڕازی نین دەیانەوێت هەناسەی ئازادی و ژیانێکی باشتریان هەبێت هەربۆیە بەردەوامن لەتێکۆشانە مەدەنی و ئازادیخوازانەکانیان .
سەلامەتی گیانی ئەم کچە لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئیسلامی ئێراندایە داوا لە ڕێکخراوەکانی داکۆکی لەمافی مرۆڤ دەکەین بەدواداچوونی ورد بکەن لەسەر سەلامەتی گیانی ئەم کچە و چاودێری سەلامەتی گیانی بەئەرکی خۆیان بزانن.
هەروەک دەڵێن من بەبێ زنجیری نیقابەکەی تۆ بە تۆپ و تانک و هێزی ناوەکی
بەدەستی بەتاڵم ، بزانە من سەردەکەوم، تەنانەت لەژێر ئەشکەنجەی نامرۆڤانەی تۆدا.



