پرۆتێستی خۆیندکارانی زانکۆکانی یۆنان بەردەوامە

0

پرۆتێستی خۆیندکارانی زانکۆکانی یۆنان بەردەوامە پاش ئەوەی کە حکومەتی یۆنانی دەیەوێت بە یاسا حورمەی زانکۆکان بشکێنێت بە گەڕانەوەی پۆلیس بۆ ناو زانکۆکان، خۆپیشاندان و پرۆتێستی خوێندکاران لە ئەسینا و گەلێك لە شارەکانی یۆنان دوێنی ، چوارشەمە، ١٠-٢-٢٠٢١ دەستیپێکرد دژ بەوە. لە یۆنانا ٢٤ زانکۆی دەوڵەتی هەیە و ٦٠٠ هەزار خوێندکار تیایدا دەخوێنێت کە لە ساڵی ١٩٧٤ دوای گەڕانەوەی یۆنان بۆ حکومەتی ” دیمۆکراتی” یاساکانی خوێندن و گۆڕا و بوونی پۆلیسی لە حورمەی زانکۆکانا هەڵوەشایەوە، بەڵام لە ئێستادا حکومەت دەیەوێت ئەو یاسایە بگێڕێتەوە و سەبارەت بە خوێندن و خوێنکاریش گۆڕانکاریی بکات . ئەمڕۆ بڕیارە ئەم بڕیارەی حکومەت بچێتە پەڕلەمانەوە تاکو ببێتە یاسا ، خوێنداکارانیش بەمە نارازین و دەیانەوێت نەکرێتە یاسا بۆیە لە دوێنێوە بەیەکادان لە نێوانی پۆلیس و خوێنکارانا دروستبووە ، حکومەتیش ئەمە بە ئاژاوە دادەنێت و تاوانەکەی دەخاتە ئەستۆی ئەنارکیستەکان و ئەوانەی کە دژ بە دەوڵەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت و سیستەمەکەن.

زاهیر باهیر

Leave A Reply

Your email address will not be published.