کرێکارانی هێڵی ئاسمانی بەریتانیابەهۆی مانگرتنەوە چەند داواکارێکیان بەدەستهێنا

0

کرێکارانی هێڵی ئاسمانی بریتانی لە کۆتای مانگی دوازدەدا و ساڵی نوێدا بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ مانیانگرت لەبەر ئەوەی کۆمپانیاکە دەیویست کە ٤٠٠٠ کرێکار لەبەشی شەحنکردن دەربکات و بە کۆنتراکتێکی نوێ بیانگێڕێتەوە بۆ سەر کار دیار بە مەرجی خراپەوە تەنانەت کەمکردنەوەی موچەش. لەمەدا لە سەدا٪٩٠کرێکاران دەنگیان بۆ مانگرتن دا ئێستاش ئامادەن کە دووبارە مانگرتن دەستپێبکەنەوە بەڵام دوای وتووێژی نێوانی نقابە و ئیدارەی کۆمپانیاکە لەسەر ئەمانە ڕێکەوتن لەسەرئەم بڕیارانە :

١-زامنکردنی موچە بە ڕێژەی هەتا لە سەدا ٪٩٥ ی .

٢-گۆڕانکاری لە کۆنتراکتی ئەو کرێکارانەی کە ئێستا لەسەر کارن، واتە کاریان هەیە.

٣-گەڕانەوەی ئەو کرێکارانەی کە کۆمپانیاکە دەریکردون لەبەر ئەوەی کە واژۆی کۆنتراکتە نوێیەکەیان نەکردوو.

بێ گومان ئەمە جۆرێکە لە سازشکردن بەڵام بۆ ئەم کاتەی کە بە هۆی کۆرۆناوە دەوڵەت و خاوەنکار و کۆمپانیاکان داشیان سوارە ، لە ئێستادا خراپ نییە و ڕەنگە وزە و هاوپشتییەکیش بێت بۆ کرێکارانی کۆمپانیای گاز و کۆمپانیاکانی دیکەش کە ئەوانیش هەمان مەترسی ڕووبەڕوویان بوەتەوە.

زاهیر باهیر

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.