چالاکوانێکی کرێکاریی لەهیندوستان لەلایەن پۆلیسەوەلەزیندان دەستدرێژی ئەکرێتەسەر
چالاکوانێکی بزووتنەوەی کرێکاریی لە هیندوستان لەلایەن پۆلیسەوە لە زیندان دەستدرێژی ئەکرێتەسەر.

ناڤدیپ کور Nodeep Kaur هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی کرێکاریی لە هیندوستان، پاش ئەوەی لە سەر نەدان و دواکەوتنی مووچەی کرێکارانی کارگەیەکی لە کوندلی Kundli بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی مافەکانی کرێکاران لەگەڵ خۆپیشاندەران لە ڕۆژی ١٢ی جەنیوەری ٢٠٢١ لەبەردەمی کارگە کۆئەبێتەوە و پەیامی هاوپشتی لە ناڕەزایەتی دژ بە مووچەی دزراوی کرێکاران و پارێزگاریکردن لە مافەکانیان ڕائەگەیەنێت.. بەڵام بەڕێوەبەرایەتی کارگا بۆ بڵاوەپێکردنی مانگرتووان پەنا ئەباتە بەر هێزی پۆلیس.
هێزەکانی پۆلیس لە کاتی گەیشتنیان پەلاماری ناڤدیپ ئەدەن و لەگەڵ خۆیاندا ڕاپێچی زیندانی ئەکەن. ناڤیدپ، ٢٤ ساڵ، لە چەندین ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی پشتگیریی لە مافەکانی جوتیارانیش چالاک و هەڵسوڕاو ئەبێت، ئێستا بە پێی یاسای تاوانی ٣٠٧(هەوڵدان بۆ کوشتن) تاوانبار کراوە. و دادگای باڵای پونجاب تەنانەت ئامادە نییە بە کەفالەتیش ئازادی بکەن.
ڕۆژی ٨ی فێبریوەری ٢٠٢١، ڕۆژنامەکانی هیندوستان بڵاویان کردەوە ناڤدیپ لە بنکەی دەستبەسەرکردنی پۆلیس ئەشکەنجە و پەلامار دراوە و لە زینداندا دە ستدرێژی کراوەتەسەر. پۆلیس تا ئێستا ڕەدی ئەکاتەوەو پارێزەرەکەشی ڕایگەیاندووە:” ڕاپۆرتی پزیشکی ئەوەی دەرخستووە برین بە جەستەو ئەندامەکانی لەشی ناڤدیپەوە دیارە، ئەمانە دەری ئەخەن لە بنکەی دەستبەسەرکردن دەستدرێژی کراوەتە سەر”.
کامەران احمد