ئەمریکا:چالاکوانانی کرێکاریی بەنوێنەرانی یەکێتی و ڕێکخراوە کرێکاری و سۆسیالیستییەکان هاوپشتی خۆیان بۆ کرێکارانی ئەمازۆن نیشاندا

0
ئەمریکا:: 07FEB2021 ڕۆژی ٦ی فێبریوەری ٢٠٢١، نزیکەی ١٠٠ چالاکوانی کرێکاریی کە لە نێویاندا نوێنەرانی یەکێتی و ڕێکخراوە کرێکاری و سۆسیالیستییەکان هەبوون لە بێسمەر Bessemer گردبوونەوە و هاوپشتی خۆیان بۆ کرێکارانی ئەمازۆن نیشاندا لە پێکهێنانی ڕێکخراوی خۆیاندا. گردبوونەوەکە نزیک بە ناوەندی ئەمازۆن لەو شارە بەڕێوەچوو. شوێنەکە بە چەند پلاکاردی هاوپشتی لە لایەن ڕێکخراوەکانەوە ئەدرەوشانەوە. لە نێو ڕێکخراوەکاندا تیمستەرس Teamsters, برایانی نێونەتەوەیی کرێکارانی کارەبا، سۆسیالیستە دیموکراتەکانی ئەمریکا، … بەدی ئەکران. هەفتەی داهاتوو پێنج هەزار پیتاکی ڕاپرسی دابەش ئەکرێن بەسەر کرێکارانی ئەمازۆن، لە ناوەندی بێسمەر کەڕۆژانە ١٠٠ هەزار ئۆردەر ڕەوانە ئەکەن بۆ ئەو کڕیارانەی لە رێگای ئۆنلاینەوە کەلوپەلیان داوایان کردووە.
کامەران احمد
Leave A Reply

Your email address will not be published.