بەیاننامە و هەڵوێستێک بۆ: ڕای گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق

0
باڵێۆزخانە و کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێم و عێراق
ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ئازادی ڕادەربرین و مافی مرۆڤ لە جیهان و عێراق و هەرێمی کوردستان.
بەداخێكی زۆرەوە جارێکی تریش دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان، لەژێر هەیمەنە و سێبەری حکومەتێکی نادادگەردا، بێ پاساوی بڕواپێکەر و بە دەستێکی لەرزۆکەوە، سزای چوار ساڵی تر زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووسی سزادراو “شێروان شێروانی” دەرکرد.
نوێکردنەوەی سزای شێروان شێروانی لە دوای ئەو هەموو نادادیەی بەرامبەر بە خۆی و هاوڕێکانی لە چەند ساڵی رابردوودا کراوە، نیشانە و دەرخەری ئەو راستیەیە کە دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان هیچ واتایەکی بۆ ئازادی کاری رۆژنامەنووسی و ئازادی وشە و ڕادەربڕین نەهیشتۆتەوە.
ئێمە وەک ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان، نووسەران و رۆشنبیرانی ھەرێمی کوردستان و دەرەوەی ھەرێم، وێڕای ئیدانەی توندی ئەو هەوڵەی دامەزراوەی دادوەری و دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان، داواخوازین بە زووترین کات کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان و رێكخراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، زیاد لە هەر جارێکی تر بێنە سەر هێڵ و رێگە بە درێژەکێشانی ئەو زوڵم و ستەمە بێ چەند و چونە نەدەن کە بە رۆژی روناک لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت.
رێکخراوکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و رۆژنامەگەری و دەسەڵاتی دادوەریی عێراقیش نابێت بێدەنگ بن بەرامبەر بەو ستەمەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت و دەبێت هەڵوێستی یەکلاکەرەوەیان هەبێت.
ئەوەی زیاتر مایەی نیگەرانی ئێمەیە ئەوەیە لە دوێنێوە هەڕەشەو تۆقاندن و دەستگیرکردنی ئەو دەنگانەی کە ڕەخنەی توندیان لە سزادانەوەی شێروان شێروانی گرتوە، دەستی پێکردۆتەوەو بۆ جارێکی تریش رۆژنامەنووس “ئومێد بەرۆشکی” بێ پاساو و بە مەزاجی شەخسی ڕفێنرا و دواتر ئازادکرا بە بێئەوەی هیچ لەبارەی هۆکارەکانی دەستگیرکردنییەوە ئاشکرا بکرێت و فەرمانی دادوەری هەبێت، لە کاتێکدا ئێمە دەزانین تەنها هۆکار بۆ دەستگیرکردنەکەی ئەو بەرگریەیە کە دوێنی لە بەردەم دادگای هەولێر لە شێروان شێروانی کرد و ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتی سیاسی و دادوەری هەرێم گرت.
بۆیە ئێمە لێرەوە داوا دەکەین هەرچی زووە کۆتایی بەو ستەم و نادادیە بهێنرێت و ئەو بیرە پۆلیسیە لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێم کۆتایی پێ بهێنرێت و دۆخی خراپی ئیداری و سیاسی هەرێمی کوردستان هێندەی تر نەشێوێنرێت و دواتریش بەرپرسانی ئەو دۆخە ئاڵۆزە خۆیانی لێ بێبەری بکەن و دەستی تۆمەت بۆ خەڵکی تر رابکێشن.
ئێمەی رۆژنامەنووسان و نووسەرانی ھەرێمی کوردستان چاوەرێی هیمەتی رای گشتی و رۆشنبیران و چالاکانی مەدەنی و رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان دەکەین بۆ دروستکردنی فشاری جدی بۆ سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ستەم و نادادیەی چەند ساڵێکە درێژەی هەیە و دوێنێش نادادیەکەیان بە لوتکە گەیاند بە سزادانەوەی چەند جارەی شێروان شێروانی.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی راستەقینەی دەنگە ئازادەکانە.
ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان، نووسەران و رۆشنبیرانی ھەرێمی کوردستان و دەرەوری ھەرێم
٢١ی تەموزی ٢٠٢٣
ناوەکان :
– مەسعود عەبدولخالق – کەسایەتی سیاسی و نوسەر
– ئاسۆس هەردی – ڕۆژنامەنوس
– سەرتیپ جەوهەر – ڕۆژنامەنوس
– کەمال ڕەئووف – رۆژنامەنوس
– سیروان غەریب – ڕۆژنامەنوس
– محەمەد ڕەئوف – ڕۆژنامەنوس
– هاوکار عزەت – ڕۆژنامەنوس
– د. سەردار موسا – مامۆستای زانکۆ و نوسەر – دهۆک
– د. جەعفەری عەلی – نوسەر
– د. ئارام ڕەفعەت – نوسەر
– نەبەز خالید – ڕۆژنامەنوس
– مەلا فەرمان – نوسەر – کەرکوک
-د. ڕەعد ڕەفعەت – مامۆستای زانکۆ و ڕۆژنامەنوس
– د. شێرکۆ کردمانج – نوسەر
– سەنگەر سالار – ڕۆژنامەنوس
– ئازاد عوسمان – ڕۆژنامەنوس
– دڵشاد ئەنوەر – ڕۆژنامەنوس
– د. مەریوان وریا قانع- نوسەر و مامۆستای زانکۆ
– سەلاح ڕەشید – نوسەر
– کاوە شێخ عەبدوڵا – رۆژنامەنوس
– مەحمود دەروێش – نوسەر – هۆڵەندا
– وریا قەرەداخی – نوسەر – هۆڵەندا
– فەرهاد سەمەد – چالاکی مەدەنی
– شاکاو هەژار – مامۆستا و نوسەر
– نەهرۆ فەتاح – چالاکوان و رۆژنامەنوس
– ماکۆک محەمەد – چالاکوان
– ئومێد خالید – چالاکوان
– فەرمان محەمەد – مامۆستا و چالاکوان
– ڕەوەند تاریق – پارێزەر
– د. محەمەد کیانی – پەرلەمانتاری پێشوو
– کامەران خدر – چالاکوان
– فەرمان ڕەشاد – ڕۆژنامەنوس
– ئیبراهیم عەباس – ڕۆژنامەنوس
– ئامەد پیران – چالاکوان – ئاکری
– هیوا حەسەن – ڕۆژنامەنوس- کەرکوک
– سەعدی مستەفا – ئەندازیار
– کاروان نەجات – نوسەر
– حەسەن عەباس – چالاکوان
– محەمەد مستەفا عەلی – چالاکوان
– هاوژین محەمەد – ڕۆژنامەنوس
– ڕوخۆش ئەحمەد – ڕۆژنامەنوس
– ڕێبوار ئەحمەد ( بەها ) – نوسەر
– دەرباز حەمەد – مامۆستای ئاینی
– مادح تەها – ڕۆژنامەنوس
– جێگر جەواد – چالاکوان
– هەوراز غازی – چالاکوان
– بەشدار ڕەفیق – ڕۆژنامەنوس
– کاوە تەیب – مامۆستای زانکۆ
– بەرەڤان عومەر- چالاکوان
– نزار گلعت- چالاکوان
– سەردار مەحمود “هەڤسەروکێ “رێکخراوا هەڤپەژراندنا جڤاکی
– نڤیر حسین “سەرنڤیسەرێ “گوڤارا فروش
– دلێر عبدالله – چالاکوان
– کاروان باپیری- چالاکوان
– محمود ناجی- چالاکوان زیندانی سیاسی
– عبدل عزیز مصگفا – چالاکوان
– بلند ئامێدی- چالاکوان و زیندانی سیاسی
– شیمال بەرچی- روژنامەنوس
– خورشید فەرەج- چالاکوان
– مێڤان سعید- چالاکوان
– بەختیار دهوکی- چالاکوان
– نێچیرڤان دێرەشی- چالاکوان
– رێکان رەشید- چالاکوان
– کاروان صدیق- روژنامەوان
– نورمان کوردی- چالاکوان
– بەندەوار ئەیوب- چالاکوان و زیندانی سیاسی
– بارزان شێروانی- چالاکوان
– قەیدار حسێن- چالاکوان
– گاهر بامەرنی- چالاکوان
– زێدان زێباری- چالاکوان
– جەلال شێلادزێ- چالاکوان
– هاریوان عیسا – چالاکوان و زیندانی سیاسی
– زێرەڤان شوکری- چالاکوان
– لاجی گەرماڤی- چالاکوان
– رەیان موصگفا – چالاکوان
– چەکڤان عزیز- چالاکوان
– مەروانیەحیا- روژنامەنوس
– کارکەر عباس- چالاکوان و زیندانی سیاسی
– سەهەند ئەحمەد- چالاکوان
– بێریڤان ئەیوب- چالاکوان و زیندانی سیاسی
– باوان باوانی- چالاکوان
– مەرین سەرنی- روژنامەڤان
– عەباس رێکانی- چالاکوان
– ئەیهان سعید- روژنامەنوس
– وارژین عبدالواحد – چالاکوان
– نادر نوما- چالاکوان
– ئدریس تیلاکوری- چالاکوان
– سامی ئوزمانی- چالاکوان
– فەتاح زاخویی ـ چالاکڤان
– شاخەوان قادر شۆڕش – نووسەر
-ئاوات (عبدالرحمن رسول ) نووسەر و ڕۆژنامەنووس
Leave A Reply

Your email address will not be published.