پێشێلکاری و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان بوەستێنن!

0
گیانی رۆژنامەنووسان سەرتیپ قەشقەیی‌ و ئیبراهیم عەلی لە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی و خودی سەرۆکی یەکێتییە.
رفاندن و دەستگیرکردنی هەردوو رۆژنامەنووسی دەزگای میدیایی بوار، سەرتیپ قەشقەیی سەرنووسەر، ئیبراهیم عەلی بەڕێوەبەری نووسین لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی و ونکردنیان بۆ ماوەیەکی زەمەنی کارێکی نامەدەنی و ناشارستانییەو سەرەتایەکی مەترسیدارە دەرهەق بە رۆژنامەنوس و دەنگی ناڕازیی لە هەرێمی کوردستان و هەوڵێکە بۆ بێدەنگکردنی دەنگە ناڕازییەکان. ‎
ئەرکی هەموو دەزگا راگەیاندنەکان، رۆژنامەنووسان، هەڵسوڕاوانی مەدەنی، لایەنە سیاسی و ئازادیخوازان و پەرلەمانتارانە بەئەرکی خۆیان هەڵسن و هەڵوێستی جددی و بەرپرسانانەیان هەبێت بەرامبەر ئەم هەوڵ و پێشێلکارایانەی دژ بە رۆژنامەڤانان و دەنگە ناڕازییەکان دەکرێت.‎
ئەوەی بەرانبەر ئەو دوو رۆژنامەنووسە کراوە پێشێلکارییەکی یاساییە و دیموکراسی و بەتایبەت پێشێلکاری زەقی یاسای ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ی کاری رۆنامەگەرییە، کە لە ماددەی حەوتەم لە بڕگەی پێنجەم بە روونی ئاماژەی پێکراوە، بۆیە ئەم کارە لەگەڵ یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان یەک ناگرێتەوە بۆیە بەرپرسیارەتی دەخەینە ئەستۆی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان و دەسەڵاتی جیبەجێکردن هاوکات سەرۆکی یەکێتی وەک کەسی یەکەمی ناوچەکە!
لێرەوە بە دەرفەتی دەزانین روومان لە دەزگای دادوەری کوردستان بکەین و پێیان بڵێین:
بەرپرسن لەو مامەڵە خراپەی کە لەدادگاکان بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان دەکرێت و بەبڕیاری حزبی کەیسەکان لە تەرازووی عەدالەتدا لاسەنگ دەکرێت.
ئێمە ئاگادارین کە دەزگای میدیایی بوار، لەماوەی رابردوودا بەشێوازێکی بەرنامەداڕێژراو و چڕ ھێرشی ئەلکترۆنی کرایەسەر و لە ھەوڵی سڕینەوەی دەزگاکەدا دابوون، دوای سەرنەکەوتنی ئەم ھەوڵە، چەندین جار بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ھەڕەشە لە سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسین و رۆژنامەڤانانی ئەم دەزگایە کراوە!
ئێمە وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی و ئازادیخوازی خۆمان بە هەموو توانامان بەرگری لە سەلامەتی هەردوو رۆژنامەنووسەكە دەكەین و داوای دیاریکردنی چارەنووسیان بەشێوەیەكی یاسایی دەکەین.
پشتیوانیکردنی دەنگی ئازاد ئەرکی هەموو کەس و لایەنێکی ئازادیخواز و عەدالەتخوازە، داوادەکەین بە شێوەیەکی یەکدەست و یەکگرتووانە بەرامبەر بەو پێشیلکاری و رەفتارە نەخوازراوانە بوەستینەوە و پارێزگاری لە بەها دیموکراسی و ئازادییەکان بکەین لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی كوردستان.
ئارام عەلی، چالاکوان و ڕۆژنامەنوس ‎
بەهزاد موحسین، چالاکوان و مامۆستای زانکۆ
هێمن مەلازادە – رۆژنامەنووس کەنەدا
عەلی مەحمود – چالاکوان‎
کامەران مەحەمەد، ڕۆژنامەنوس و چالاکوان ‎
بەشدار عوسمان، چالاکوان و ڕۆژنامەنووس ‎
هەژار ئەنوەر، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ‎
گۆران دوکانی، ڕۆژنامەنووس ‎هەڵگورد سەمەد، ڕۆژنامەنووس ‎
بورھان قادر، ڕۆژنامەنووس ‎
د.ھیوا سەلام، مامۆستای زانکۆ- ئەمریکا ‎
ئاسۆ جەبار، نووسەر و ڕۆژنامەنوس- ئەمریکا ‎
ئاوارە حەمید، رۆژنامەنووس – هەولێر ‎
هونەر حەمە رەشید، رۆژنامەنووس – سلێمانی ‎
دانا گەردی، رۆژنامەنووس – هەولێر ‎
کارۆخ کامەران، رۆژنامەنووس – سلێمانی ‎‎
ئەیوب وەرتی – رۆژنامەنووس ‎نەزیر عەلی – رۆژنامەنووس ‎
عیسا عەبدولقەهار -رۆژنامەنووس ‎
هیوا سەید سەلیم- چالاکوان – ھەولێر
دیاری خالید- ڕۆژنامەنوس
هانا چۆمانی – رۆژنامەنووس
نەبەز رەشاد حەمەد – رۆژنامەنووس و نوێنەری سەنتەری میتڕۆ لە هەولێر
هۆزان قادر – رۆژنامەنووس و سەرۆکی رێکخراوی پەیامنێران
ئاراس عەزیز – رۆژنامەنووس
فەرمان صادق – رۆژنامەنووس
فەرمان رەشاد – رۆژنامەنووس
نیاز عەبدوڵا، رۆژنامەوان
مەریەم عبدالرحمان چالاکوان
ئاراس رەشید ڕۆنامەوان کەنەدا
ھۆشیار عەبدوڵلا، ڕۆژنامەوان
عەبدوڵا مەلا نوری، نوسەر و چالاکوان
ڕەنجدەر گڕاوی، ڕۆژنامەنووس
موحەممەد کەڕەم – رۆژنامەنووس
ئەڵمانیا. هۆشمەند قادر – رۆژنامەنووس کەنەدا.
د. مەغدید سەپان – مامۆستای زانکۆ سوید.
شەنگۆ موحەممەد – مامۆستای زانکۆ سلێمانی
هێمن مامەند – رۆژنامەنووس سلێمانی
بڕوا ئەسعەد – رۆژنامەنووس سلێمانی
کۆژان ساڕما – چاودێری سیاسی کەنەدا
رەشاد و کوردە – هونەرمەند سوید
جەلال هۆرێنی – رۆژنامەنووس ‎
نێچیر لەتیف ـ ڕاگەیاندنکار سلێمانی
بڕوا ڕەسوڵ مامۆستای زانکۆ
بارزان شەلال چالاکوان ‎
سەردار عەبدوڵا حەمە / چالاکوانی سیاسی کۆمۆنیست/کەنەدا ‎
کاوان قادر/ هونەرمەندی پەیکەرتاش کەنەد
فھمی نبی محمود – میدیاکار
د.سەروەر عەبدولڕەحمان – سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان (PAY).
كۆچەر عەلی – رۆژنامەنووس
هێرش قادر – رۆژنامەنووس
هونەر سمایل – شاعیر
ئامانج وەرتی-رۆژنامەنووس
د.شێرکۆ حمە ئەمین قادر- مامۆستای زانکۆ
گەشە دارا حەفید – مافناس
ستارە عارف ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی
ئاوات (عبدالرحمن رسول ) نووسەر و ڕۆژنامەنووس -بەڕێوەبەری ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی 
Leave A Reply

Your email address will not be published.