ڕێگای کەلار-دەربەندیخان لەماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا تەنها بە ڕووداوی هاتوچۆ۷٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە ، ٤٥٠٠کەس بریندا ر و کەمئەندام بوون !!
سڵاو…..
تۆ کە ئەم دێڕانە دەخوێنتەوەلەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان بە ڕێگەیی نێوان (سلێمانی_کەلار)دا تێپەر ێت بۆیە دەبێت بزانیت ئەگەری هەیە دووچاری چ مەترسییەک ببێتەوە..
لەماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا تەنها بە ڕووداوی هاتوچۆ لەو ڕێگەیەدا ۷٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە ،چوار هەزار و ٥٠٠کەس بریندا ر و کەمئەندام بوون ،ئێستاش ڕۆژانە ڕووداوی هاتوچۆ لەو ڕێگەیەدا ڕوودەدات و هاوڵاتیان دەبنە قوربانی…
ئێمە وەکو ژمارەیەک لە چالاکوانی گەرمیان ،دووری نزیکەی ۱۳٠کیلۆمەتر ڕێگەمان لەکەلار بۆ سلێمانی بەپێ بڕیوە و ئێستا لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان ماوەی سێ ڕۆژە دەستمان بە مانگرتن کردووە،دەمانەوێت بریارێکی یەکلاییکەرەوە لەبارەی ڕێگەوە بدرێت و سەقفێکی زەمەنی بۆ تەواوکردنی دەسنیشان بکرێت..
بۆیە داوا دەکەین پشتیوانمان ببن بەشداری لە چالاکییەکانماندا بکەن و بکەن چالاکییەکانمان بەزۆرترین خەڵک بگەن…
بەدەمەوە هاتنتان نیشانەی زیندوێتی و وویژدان و هەستی مرۆڤایەتی یە….
کەمپینی فشار بۆ تەواوکردنی ڕێگەیی(کەلار_سلێمانی)
۲٠۲۲/۹/۱٦