کرێکاران دژ بە هەڵکشانی توندوتیژی و تاوان لە هاییتی مانگرتنی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند

0
کرێکاران دژ بە هەڵکشانی توندوتیژی و تاوان لە هاییتی مانگرتنی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند
هاییتی – 01FEB2021 دژ بە ناجێگیریی سیاسی و بڵاوبوونەوەی توندوتیژی و ڕێژەی تاوان و ڕفاندنی هاوڵاتیان یەکێتی‌یە کرێکارییەکانی هاییتی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مانگرتنی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند.
چەند گروپی چەتەیی لە پێناو بڵاوکردنەوەی مەوادی بێهۆشکەر، پارەستاندنی بەزۆر لە هاوڵاتیان زیادیان کردووە و لە پێناو دەستگرتن بەسەر چەند ناوچەی خۆیاندا لە ناکۆکی و بەکارهێنانی توندوتیژیدان. بە پێ‌ی ڕاپۆرتی (ئینسایت کرایم) پێئەچێت تا کۆتایی ساڵ ژمارەی قوربانییەکانی توندوتیژی و تاوان بگەنە ١٥٠٠ قوربانی. جگەلەمەش ڕفاندنی هاوڵاتیان لە پێناو بەدەستخستنی پارە زیاد کردووە.
کامەران احمد
Leave A Reply

Your email address will not be published.