بە بۆنەی ساڵڕۆژی هاتنەوەی ساڵ یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردستان
بروسکەی پیرۆزبایی /بۆ بزوتنەوەی نوێبونی کوردستان


بە بۆنەی ساڵڕۆژی هاتنەوەی ساڵ یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردستان ، کە ڕۆژی نۆبەرەی یەکەم ڕۆژنامەی بڵاوکراوەی بە زمانی کوردی یە ،جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕاگەیاندنکاران ونوسەران و ڕۆژنامەنووسانی ڕادیکاڵ وپێشکەوتنخواز ویەکسانیخواز کەبە زمانی کوردی دەنووسن دەکەین .
لەم یادە گەشاوەدا لەهاوڕێ یانمان لە بزوتنەوەی نوێبونی کوردستان پیرۆزبایی گەرم دەکەین .
لێرە وە یاد ویادە وەری نوسەرو ڕۆژنامەنووسانی تیرۆرکراو وئەشکەنجە دراو بەهۆی نووسین وڕەخنە بوێرو ڕادیکاڵە ئینسانی وئازادیخوازویەکسانیخوازانەیانەوە گیانیان لەدەست داوە بەرز ڕادەگرین، یادەوەرییان لەلامانە هەمیشە گەشاوەیە وەک ئەستیرەی شۆڕشگێری لەکۆمەڵگەی کوردستاندا.
ڕۆژنامەی کوردستان یەکەم ڕۆژنامەی زمانی کوردی زۆر گرنگە بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە ،یەکەم ژمارەی لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ بە تێکۆشانی میقداد میدحەت بەدرخان لە قاھیرەی میسر چاپ کرا.
دەستپێکی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان وەکوو خەباتێکی ووشیاری و ڕۆشنبیری دێتە نرخاندن.
ئێمە لە تێکۆشانی هاودەنگی بۆ ئیدارەدانی شورایی دەستخۆش وسوپاس گوزاری دەکەین لەهەر نووسەر وخامە بەدەستێک کە بەهزرونوسینەکانی هاوکارو هاودەنگ وپشتیوانە لە گەشەدانی ووشیاری تێکۆشانی هێنانەدی ئازادی بەرابەری لە کوردستاندا کە شکۆ وماف وئازادییەکان پارێزراوبن.
بەرزو پیرۆز بێت ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی .
تێکۆشانی هاودەنگی بۆ ئیدارەدانی شورایی
٢٢/٤/٢٠٢٦